ڕاوێژكارێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر یه‌كێتى
  2023-05-26       1133       

ڕاوێژكارێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى یه‌كێتى كه‌ پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراقیان به‌ گۆڕانكاریه‌وه‌ واژۆ كردوه‌.

 ئاوێنە: عارف روشدى ڕاوێژكارى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، بە پاڵپشتیی دوو پەرلەمانتاری یەكێتی، یاریی بە قووتی خەڵكی كوردستان دەكرێت ”بەپێی هەموارەكە نەك ناتواندرێت پاشەكەوت بدرێتەوە، بەڵكوو كێشە بۆ مووچەش دروست دەبێ“.

عارف روشدی ده‌ڵێت، ئەوەی دوێنێ لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان دەنگی لەسەر دراوە، ”پیلانی ڕەگەزپەرست و تایفییەكانە بە پاڵپشتیی دوو ئەندامی بەناو كورد، ئەگەر پێش دەنگدان و پەسەندكردنی لەنێو هۆڵی پەرلەمان چارەسەر و ڕاست نەكرێتەوە، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی تەنگژەی قووڵی ئابووری و سیاسی دەكاتەوە.“

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو كارە، ”یارییەكی دڵڕەشانەی بە ئەنقەستی مەبەستدارە بە قووتی خەڵكی كوردستان وەك هەستیارترین بابەت، نەك وەك هەندێ پروپاگه‌نده‌ىى بۆ دەكەن گوایە پاشەكەوت دەدرێتەوە! چونكە لە بنەڕەتدا ڕێژەی بەشی تەرخانكراوی هەرێم لە ئاستی دانیشتوانەكەیدا ڕەچاو نەكراوە، تەنانەت بەپێی داتاكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی كە دەبوایە 14% بێت، كەچی كەمكراوەتەوە بۆ 12.67%، جگە لەوەی یەك دیناری بودجەی هەرێم لە ساڵی 2014ەوە نەدراوە كە هۆكاری سەرەكیی پاشەكەوتكردنی ناچاریی مووچە بووە، ئەم پارە نەدراوەش نەخراوەتەوە سەر بودجەی هەرێمی كوردستان، ئیتر چۆن پاشەكەوت دەدرێتەوە؟“

دوێنێ لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق دواى ده‌ستكاریكردنى دوو ماده‌ى په‌یوه‌ست به‌ شایسته‌داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى بودجه‌ ئاماده‌كردو حكومه‌تى هه‌رێم به‌توندى ڕه‌تى كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×