لە هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان ئاسایش و كەسێكی نزیكی تۆمەتبارێكدا رویدا
  2023-06-01       608       

ئەمشەو پێنجشەممە، لەكاتی هەوڵدانی هێزەكانی ئاسایش بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە هەولێر، روبەڕوبونەوە لەنێوان كەسێكی نزیكی تۆمەتبارەكەو هێزەكانی ئاسایشدا رویداو بەگوێرەی زانیارییەكان، چەند كارمەندێكی ئاسایش بریندار بون بەڵام برینداری فیشەك نین. بەڵام ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، هیج کەسێک لەهێزەکانمان بریندارنەکراوە 

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كەمێك لەمەوبەر راگەیەندراوێكی لەبارەی روداوەكەی ئەمشەوی گەڕەكی تەعجیلی شاری هەولێر بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"هێزەکانمان لەبەریوەبەرایەتی  ئاسايشی هەولێر لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ب. ن. م.) کە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە بەپێی ماددەی 431 هەڕەشەکردن، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە کەسێکی نزیکی ئەو ئەو تۆمەتبارە ڕوبەروی هێزەکانمان بۆتەوە بەناوی (ها. ج. م.) لەلایەن هێزەکانمان ئەو کەسە دەستگیرکراوە."

وتوشیەتی"بەدواداچون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ب. ن. م.) و هیج کەسێک لە هێزەکانمان بریندار نەکراوە."

بەپێی زانیارییەكان شەڕەكە لە گەڕەكی تەعجیلی هەولێر بوەو چوار كارمەندی ئاسایش لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەیاندا بەبەركەوتنی شوشە برینداربون بەڵام هیچیان برینداری گوللـە نین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×