لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد
  2023-06-03       999       

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار و دراوەكانی دیکە، ئەمڕۆ شەممە، دابەزینێكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، لە بۆرسەکانی تورکیا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 21 لیرە و دواتر لە 20.96 لیرە جێگیر بو؛ هەروەها یەک یۆرۆ بە 22.50 لیرە مامەڵەی پێوە کرا و دواتر لە 22.45  لیرە جێگیر بو.

ئەم دابەزینە پێوانەییەی لیرەی توركی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی دەخوات و لە چەند رۆژی رابردویشدا چەندینجار جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئامانجێکی سەرەکیی کابینە نوێکەی بریتی دەبێت لەو کێشە ئابورییانەی روبەڕوی وڵاتەکەی بونەتەوە.

رۆژی 26ی مانگی رابردو بۆ یەكەمجار لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد و بەهای 1 دۆلار گەیشتە 20 لیرەی توركی.

لیرەی توركی لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە لەسەدا 6.5ی بەهای خۆی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×