سەرکردەیەکی یەکێتی: دەرچونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی دۆخی هەرێم ئاڵۆزتر دەکات
  2023-06-04       942       
هاوکار جاف


به‌بۆچونی‌ ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ فەرماندەی گشتی دژەتیرۆری حزبەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە دۆخی هەرێم ئاڵۆزتر دەکات. 

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ یەکشەمە، دادگای هەولێر بەتۆمەتی کوشتنی عەقید "هاوکار جاف" ئەو عەقیدەی دژە تیرۆری یەکێتی کە لەڕۆژی 7/10/2022 لەهەولێرو لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە کوژرا، سزای لەسێدارەدانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی دژە تیرۆری یەکێتی‌و هەشت کەسی تر دەرکرد.

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه‌، "ئێمە لەگەڵ یاساین، بەڵام نازانین کێ لێکۆڵینەوەی لەدۆسیەی کوژرانی هاوکار جاف کردووە کە ئەفسەرێکی یەکێتی بووە، تاکلایەنە لێکۆڵینەوە کراوەو بڕیارەکە دەرکراوە، کێشەش بەو شێوەیە چارەسەر ناکرێت."

حاجی مەسیفی دەڵێت، "هەر بڕیارێک لەسەر بنەمای باتڵ بدرێت گونجاو نییە، تاکلایەنە لێکۆڵینەوە لەدۆسیەی هاوکار جاف کراوەو ئێمە بڕوامان پێی نەبووە، با پێکەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست بکەین، دواتر دادگا هەر بڕیارێکی دا با بیدات."

به‌بۆچونی‌ ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتی یەکێتی، دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ فەرماندەی گشتی دژەتیرۆری حزبەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە "کارێکی باش نەبووە". ئاماژە بەوەشدەکات بڕیارەکە جارێکی تر خەڵکی توشی دڵەڕاوکێ کردووەتەوەو ئەو ئومێدانەشی لەباربردووە بۆ باشبونی دۆخی هەرێم‌و پێدەچێت دۆخەکە ئاڵۆز ببێتەوە. 

دەرچونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ فەرماندەی دژەتیرۆری یەکێتی لەکاتێکدایە، پێشتر ئەو دۆسیەیە ناکۆکی قوڵی لەنێوان یەکێتی‌و پارتی دروستکرد، تا ئەو ئاستەی قوباد تاڵەبانی‌و تیمی یەکێتی لەمانگی 10ی ساڵی ڕابردو کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بایکۆتکرد، بەو پێیەی یەکێتی تۆمەتبارکردنی ئەفسەرە ئەمنییەکانی ڕەتدەکاتەوە.

لەکۆبونەوەی ڕۆژی 28/1/2023ی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی‌و پارتی‌و لەکۆبونەوەکانی مانگی ڕابردوی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا، بڕیاردرا دۆسیەی عەقید هاوکار جاف بسپێردرێتە لیژنەیەکی تایبەتمەند، تا بەبێ دەستوەردانی سیاسی لێکۆڵینەوە بکات‌و دواتر ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×