كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ خۆڵبارین و تاوە باران دەبێت
  2023-06-10       344       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورتخایەن لە هەندێك كات و شوێنی جیاجیا هەیەو لە هەندێك ناوچەیە خۆڵبارین دەبێت و لەو كاتی خۆڵبارینیشدا مەودای بینین كەمدەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی هەرێم پەڵەهەورو نیمچەهەور دەبێت و لە پاشنیوەڕۆوە دەبێت بە هەوری تەواو، ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورتخایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیاو لە ئەنجامی زیادبونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەى تۆزو خۆڵ.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەمڕۆ لەكاتی خۆڵباریندا مەودای بینین كەمدەبێتەوە بۆ خوار 5 پێنج كیلۆمەتر.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 39، سلێمانی: 37، دھۆک: 36، کەرکوک: 42، ھەڵەبجە: 38، سۆران: 36، گەرمیان: 43 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×