بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سێ لیوا لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران.
ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردوه، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازییو یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سێ لیوا لەوەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران، کە بریتیین لەلیواكانى (26، 28و 30).
ئاماژە بەوەشکراوە، لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراونو لەڕۆژی دەرچونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی 8ى 8ى 2023 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.