دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى چوار گه‌وره به‌رپرسى پێشووى حكومه‌تیان كرد به‌هۆى تۆمه‌تباركردنیان به‌به‌شدرابونیان له (دزیی سه‌ده) پۆلیسى ئینته‌رپوڵ ئێستا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
گۆڤارى ئیكۆنۆمیست ڕایگه‌یاند، پۆلیسى ئینته‌رپوڵ به‌دواى چوار گه‌وره به‌رپرسى عێراقیدا ده‌گه‌ڕێت به‌هۆى تۆمه‌تباركردنیان به‌به‌شداربوون له دزیی سه‌ده.
پێشتریش حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاندبوو، داواى هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیرى دارایی له‌حكومه‌تى پێشووى عێراق و به‌رپرسى هه‌واڵگرى و دووكه‌س له‌نوسینگه‌كه‌ى مسته‌فاكازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ن به‌هۆى تێوه‌گلانیان له دزیی سه‌ده.
دزیی سه‌ده، دزینى پاره‌ى باجه‌كان بوو له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق كه بڕه‌كه‌ى زیاتر له دووملیارو 500 ملیۆن دۆلاربوو.