ئەمریکا: خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە جێناهێڵین
  2023-08-25       409       


جەنەڕاڵ مارك میلی, سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە جێناهێڵێت كە بایەخێكی گرنگی هەیە بۆ وڵاتەكەی. 

ئاوێنه‌: ملیی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، دۆست و هاوبەشی نزیكمان هەیە لە ناوچەكە، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەكی زۆر گرنگە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان لە چەندین بواردا.

دەشڵێت "پێموانیە ئەمریكا ناوچەكە بەجێبهێلێت و پابەندیەكانمان بۆ چەند دەیەیەك بەردەوام دەبێت.

بەوتەی میلی "قەبارەی هێزەكانمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست, بەندە بە ئاست و قەبارەی هەڕەشەكانەوە". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×