سلێمانی..كرێكارێك لە باڵەخانەی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبونەوە كەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا
  2023-09-16       225       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، كرێكارێك لە كاتی كاركردندا لە نهۆمی 16ی یەكێك لە باڵەخانەكانی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبونەوە لە سلێمانی كەوتە خوارەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان روداوەكە نزیك سەعات 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوەو ئەو كرێكارەی گیانی لەدەستداوە ناوی واحید عەبدوڵا، تەمەنی 25 ساڵ و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوە.

لەدوای روداوەكە پۆلیس گەیشتۆتە شوێنەكەو دەستی بە لێكۆڵینەوە كردوەو تەرمی كرێكارەكەش گەیەندراوەتە پزیشكی دادیی سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×