وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8ی موچه‌خۆرانه‌وه ده‌ڵێت، وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی موچه‌ی هه‌ردو مانگی ته‌مموزو ئاب ده‌كات.
ئاوێنه: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌ك له‌موچه‌ی مانگه‌كانی (9، 10، 11)ی موچەی موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، به‌وه‌ش چارەنوسی موچەی مانگه‌كانی 7 و 8ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم نادیاره.
ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه تایبه‌ته به‌موچه‌ی مانگه‌كانی ئه‌یلول‌و تشرینی یه‌كه‌م‌و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ له‌باره‌ی موچه‌ی هه‌ردو مانگی ته‌مموزو ئاب ده‌كات، هه‌وڵده‌دات موچه‌ی ئه‌و دو مانگه‌ش دابین بكات.
به‌بۆچونی ڤیان ده‌خیل، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ناردنی بڕی دو تریلیۆن‌و 100 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی (9، 10، 11)ی ئه‌مساڵ، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و سێ مانگه ده‌بێت كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوای ئه‌وه‌ش گفتوگۆ له‌باره‌ی دابینكردنی موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ واته مانگی 12 ده‌كرێت، كه دوباره بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵ.