لە هەولێر ئەندامێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان تیرۆركرا
  2023-09-18       648       
وێنەی ئەو ئەندامەی كەنەكە كە لە هەولێر تیرۆركرا

بەپێی میدیای نزیك لە پەكەكە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، کەسێکی نەناسراو لە شاری هەولێر چوەتە سەر بارەگای کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) و تەقەی لە ئەندامێکی ئەو رێكخراوە کردوەو تیرۆری كردوە.

ئاوێنە: بەپێی ماڵپەڕی رۆژنیوز، نزیک کاتژمێر دوی دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێکی نەناسراو چوەتە سەر بارەگای کەنەکەو ئەندامێکی کەنەکەى بەناوی “دەنیز هێڤی” شەهید کردوەو کەسەکە هەڵاتوە.

لەوبارەیەوە شکوروڵا حەمەدەمین، ئەندامی کەنەکە بە ڕۆژنیوزی وتوە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەنیا هەڤاڵ دەنیز هێڤی لە بارەگا بوە، کەسێکى نەناسراو چوەتە ژورەوەو لەلای دەرگای بارەگاکە تیرۆری کردوە و هەڵاتوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو: دوای ڕوداوەکە هێزە ئەمنییەکان چونەتە بارەگاکەى کەنەکەو بارەگاکەیان داخستوەو تەرمی شەهید دەنیزیان گواستوەتە بۆ پزیشکی دادی و لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

ئەندامەکەى کەنەکە ئەوەشی وت: چەند ئەندامێکی ئێمە بریارە بچنە پزیشکی دادی و زانیاری سەبارەت بە شێوازی تیرۆرکردنى هەفاڵ دەنیز وەربگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×