شێخ جەعفەر: هێرشەكەی دوێنێ یەكەم هێرش نییەو دوایینیش نابێت
  2023-09-19       654       

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، هێرشەكەی دوێنێ بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، "كردەوەیەكی تیرۆریستی"یەو دەشڵێت: ئەوە نە یەكەم هێرشەو نە دوایین هێرشیش دەبێت.

ئاوێنە: شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی هێرشەكەی دوێنێی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت رایگەیاند"كارێكی تەواو تیرۆریستییەو مەبەست لێی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ئەم هەرێمەیە."

ئەوەشی خستەڕو"پێموایە ئەم كارە نە یەكەم كارەو نە دوایین كار دەبێت. ئەم كردەوانە بەردەوام دەبن."

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان داواشی لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كرد "هەوڵبدەن بۆ رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی وداوی لەم جۆرە."

هەروەها وتیشی، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو كردەوەیە دەكات و بە كردەوەیەكی تیرۆریستی و قێزەونی دەزانێت دژی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×