رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئهمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردهوه، "هێزی زەمینیی ئیسرائیل شەوی ڕابردو هێرشێكی "تاڕادەیەک گەورە"ی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل باسی لهوهكردوه، "ئامانجی هێرشی زەمینی هێرشکردنە سەر پێگەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی كه ئهمریكا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی هێناوە".
سوپای ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئۆپەراسیۆنەکەی لەسەر پلاتفۆرمی "X" (پێشتر تویتەر) بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هێزەکانی پیادە و تانکەکان زۆرێک لە شانە تیرۆریستییەکان و ژێرخانی و شوێنەکانی هەڵدانی موشەکی دژە تانکیان لە غەززە كرده ئامانج".
سوپا باسی لهوهشكردوه، ئەو هێزانە "دوای لەشکرکێشییەکە غەززەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بۆ خاکی ئیسرائیل".
ئیسرائیل نزیکەی 360 هەزار کەسی لەو سهربازه یەدەگانە بانگهێشت کردوه و سەربازەکانی لەسەر سنوری غەززە کۆکردوهتهوه، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشی زەمینی، ئەوەش لە وەڵامی ئەو هێرشانەی حەماس لە 7ی ئهم مانگهدا كرایه سهر وڵاتهكه لهلایهن حهماسهوه.
بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ چوارشهممه دوپاتیکردەوە، کە سوپا "بەردەوام دەبێت لە پلانەکانی بۆ داگیرکردنی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە"، دوای ئەوەی دەوڵەتەکە ڕایگەیاند کە ئامانجەکەی "نەهێشتنی حەماس" بوە.
نهتهنیاهۆ وتی، "ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ هێرشی زەمینی، ناتوانم بچمە ناو وردەکارییەکانی کەی و چۆن و لە کوێ و چ شتێک لەبەرچاو دەگرین، پێش ئەم هەنگاوە".
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل رونیشیكردهوه، حکومەتی جەنگی ئیسرائیل "بە کۆی دەنگ" وادەی هێرشە زەمینیەکە بڕیاردەدات.