لە یەك رۆژدا 31 توشبوی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركران
  2020-05-31       417       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 31 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و ئێستاش 191 توشبو لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردودا؛ (١٤٩١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٠٣٣) هەولێر، (١٥٤) سلێمانی، (٢٩٩) دهۆك، (٤) سۆران و دەرەنجام (٣١) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار کران.

بەپێی راگەیەندراوەكە سێ لە توشبوەكان لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون و پێكدێن لە: (٣) پیاو تەمەنیان (٢٣)، (٢٢)، (٢١) ساڵ، پێشینەی گەشتیان ھەبوە لە وڵاتی ھەنگاریا گەڕاونەتەوەو لە کەڕەنتین بون.

هەروەها 24 لە توشبوەكان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون و پێكدێن لە: (١٤) پیاو تەمەنیان (٨١)، (٨٠)، (٦٦)، (٦٠)، (٥٨)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٣)، (٥١)، (٤٨)، (٤١)، (٢٨)، (٢٨)، (٢٦) و (٩) ئافرەت تەمەنیان (٧٣)، (٧٠)، (٦٨)، (٦٣)، (٥٠)، (٤٣)، (٤٠)، (٣٦)، (٢٧) و کچێکی گەنجی تەمەن (١٦) ساڵ، چوار توشبو بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، یەك توشبو پێشینەی گەشتی ھەبوە، نۆزدە تشبوەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچوە، هەژدە توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی، یەك توشبو دەنیشتوی قەزای دەربەندیخان، یەك توشبو دانیشتوی قەزای پێنجوین، دو توشبو دانیشتوی قەزای کەلار، یەك توشبو دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجە، یەك توشبو دانیشتوی پارێزگای بەغداد.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە چوار توشبویان لە پارێزگای دهۆك تۆماركراون كە پێكدێن لە: (٢) پیاو تەمەنیان (٤٢)، (٢٢) ساڵ و (٢) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣١) ساڵ، توشبوی یەکەم پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕایتەوە و بەرکەوتوی توشبوی پێشوە و دانێشتوی قەزای سێمێلە، توشبوی دوەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتوی باشیکە لە خالی پشکنین نمونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە، دو ئافرەتە توشبوەکەی تر لە خانەوادەی توشبوەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتوی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتوی ناو شاری دھۆکە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە كە بە تۆماركردنی ئەو حاڵەتە نوێیانە، کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٦٠٦) توشبو، لەنێویاندا (٦) مردن هەیەو (٤٠٩) نەخۆش چاکبوەتەوەو ئێستا تەنها (١٩١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×