هەواڵی گیانلەدەستدانی بەشیر حەداد ره‌تكرایه‌وه‌
  2020-07-04       1824       


پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی، د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، سەرچاوەیەکی نزیک لەناوبراو هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند؛ د. بەشیر خەلیل حەداد ماوە و تەندروستی باشە.

ئاوێنه‌: لەدواى بڵاوبونەوەى هەواڵى کۆچى دوایى د.بەشیر خەلیل حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، ئەحمەد بەشیر حەداد کوڕی د. بەشیر، سەبارەت بە هەواڵی تووشبوونی باوکی بەکۆرۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی” دەزانن جەنابی دکتۆر تەماشای ھەواڵەکان دەکات و پێدەکەنێت ! سەری سوڕماوە لە شێواوی ئەو خەڵکەی هەواڵی درۆ و بوختان بڵاودەکەنەوە .

نوسیوویشیەتی؛ ھەرشتێک لەلایەن خوداوە بێت بەوپەڕی ڕازیبونمان قبوڵی دەکەین، خەڵک ئێستا چاوکراوە و تێگەیشتوە لە ھەموو شتێک و ھەموو کەسێک بەباشی دەناسێت ، زۆر بیرکۆڵن ئەگەر بتانەوێت بەو ھەواڵە دروستکراوانە خەڵک بشڵەژێنن و ئەکتیڤی پەیجەکانتانی پێ زیاد بکەن .. ئێمە لەسەر یاسای ( مەرد و ڕاستگۆبە و بڕۆ بەڕێگای شێردا ) پەروەردەکراوین و کەس ناتوانێت بمانترسێنێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×