تاهیر عەبدوڵا: ئەگەر گەشتیارێک پشکنینی کۆرۆنای نەکردبێت گەشتەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە
  2020-08-01       524       
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ  فرۆکەخانەکان بەرووی گەشتیاراندا کراونەتەوە، ئەگەر گەشتیارێک پشکنینی کۆرۆنای نەکردبێت، گەشتەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

ئاوێنه‌:  تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەگرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان  لە ئێستادا فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە، دەبێت ئەو گەشتیارانەی دێنە فڕۆكەخانە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتەكانیان، چوار كاتژمێر پێش کاتی ئەنجامدانی گەشتەكە لە فڕۆكەخانە ئامادەبن، بەهۆی ئەوەی رێكار و رێنماییەكان زیاتر بون و وەكو پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە.

وتیشی، پێویستە گەشتیار پشکنینی(ئاسایش، پاسپۆرت، كۆرۆنا) بکات، چوار کاتژمێر پێش دەستپێکردنی گەشتەکەی لە فرۆکەخانە ئامادەبێت، بەپێچەوانەوە چانسی ئەنجامدانی گەشتەكەی لەدەستدەدات چونكە، ئەگەر گەشتیارێک پشکنینی پزیشکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نەکردبێت، گەشتەکەی هەڵدەوەشێندریتەوە.

 بە وتەی تاهیر عەبدوڵا، یەکەم و دووەم  گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ تورکیا دەبێت، ئەو کردنەوەیە قۆناغی یەکەمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکەیە و هێشتا گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی کۆرۆناوە، بە تەواوی ئاسایی نەبونەتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×