عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند،
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌قۆناغی كۆتاییدان و ته‌نها هه‌ندێك شتی
ورد ماوه له‌نێوان گۆڕان و پارتی یه‌كلابكرێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌دنان موفتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌لێدوانێكدا
بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند"گفتوگۆكان له قۆناغی كۆتاییدان و هه‌ندێك شتی
ورد ماوه له‌نێوان براده‌رانی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت له دو سێ رۆژی ئاینده‌دا ئه‌وه‌ش ته‌واو ببێت."
وتیشی"ئومێد ده‌كه‌م پێش كۆتاییهاتنی مانگی نیسان
كاره‌كانی په‌رله‌مان ته‌واو بكرێن و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت و ده‌ستنیشانی
كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌ماوه‌ی مانگێكدا كاره‌كانی ئه‌نجام
بدات."
سه‌باره‌ت به ناڕازیبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر
دانانی دو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، عه‌دنان موفتی وتی"ئه‌مه به‌شێكه له
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت، كه ده‌ڵێت رازی نییه ئه‌وه كۆتایی كاره‌كه نییه‌و
به‌گفتوگۆ و دانوستان ده‌گه‌ینه ئه‌نجام. ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ن پێش مانگێك كۆسپه‌كان
زۆر گه‌وره بون، ئێستا هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی دو وشه‌یه؛ زیاد یان كه‌م، له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌نجام."