ئیتر نۆرەی مانۆڕەکانی یەکێتییە...!

ئارام حەمەی مینا
  2019-02-19     1163
باشترین بژاردەبۆ یەکێتی ،بۆئەوەی قاعیدەی گەمەکە بگۆرێت ویارییەکە بەقازانجی خۆی بشکێنێتەوە، ئەوەیە  پێداگیری بکات لەسەر  پۆستی ( سەرۆکی هەرێم )و بەهیچ جۆرێک توخنی سەرۆکی پەرلەمان نەکەوێت،چونکە تازە ئەو سەرۆکایەتییە هیچ سودێکی بۆ یەکێتی نابێت وبە دوجێگرەکەی کە بۆ سەرۆکی پەلەمانیان داناوە  هەرچییەک بەمەیلی پارتی نەبێت ناخریتە ئەگینداو بەرنامەی کارەوە،لە دۆخیکی واشدا سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە بۆ یەکێتی مەگەر هەر سەیری دەمی جیگرەکانی بکات...!

بەم ئاکشن وپێداگیریەش یەکیتی دەتوانێت جادوەکە بەسەر جادوگەرەکەیدا قڵپ بکاتەوە،ئەوەش لەکاتیکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان نەک هەر هەموکارتەکانی دەستی  ئاشکران،بەڵکو هەمویانی بەکار هێناوە و  لەدریژەی گەمەکەشدا ئیستا هیچ کارتیکی بەهیزی لەدەستدا نابینرێت، بۆیە ئیستا تۆپەکە  لەساحەی یەکیتیدایە و دەتوانێت لەریگەی  ئەم بژاردە نوێیەوە گرێکوێرەی پارێزگاری کەرکوکیش بە مەیلی خۆی بکاتەوە، هەموئاماژەکانیش وادەردەکەون کە پارتی سبەینێ زۆر زیاتر لە ئەمرۆ دوێنێ  پیویستی بە هاوکاریی ویارمەتییەکانی دۆستە قەدیمییەکەی خۆی دەبێتەوە، بەتایبەتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریمدا کە دولەسەر سێی دەنگی پە رلەمانتارانی پیویستە، ئەمەش دەکاتە دەنگ ومتمانەی  (۷٤) پەرلەمانتار.

بەبروای من پارتی لەو تەهلوکەیەشدا مەگەر یەکێتی ببێتەوە بە فریاد رەس بۆی دەنا هەمو ئەستیرەکانی بەقوببەی پەرلەمانەوە هەر ئەو ٦۸ پەرلەمانتارەن کە دەنگیان بە بەربژێری پارتی بەخشی بۆ وەرگرتنی متمانەی جیگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،ئەو جا ئە و بەزمەش یا پارتی ناچا  ر بە سازش وتەنەزولاتیکی  زۆرتر دەکات بۆ یەکگرتو و کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ،کە ئەوانیش مەگەر تەنها پرۆسەی هەلبژاردنی سەرۆکی هەریمی بۆ مەیسەر بکەن وهیچی وباقی کێشەکان وەک خۆی هەرلەجیگای خۆیان دەمێننەوە،کە بەبروای من ئەوەش پینە کردنی هەڵەکانە بە میکانزمیكی هەڵەتر، چونکە لای هەموان ئاشکرایە کە لەو دۆخە جیو سیاسی وسەربازی و  وئابورییەی هەریمی کودستاندا ، قەبارە و قورسایی  یەکیتی زیاتر ە لە دەنگی (۲۱) کورسی ناوپەرلەمان.

ئەمە سەرباری ئەوەی کە پارتی زیاتر هەمو لایەک دەزانێت کە لەم دیو دێگەڵەوە دنیایەکی تر بەرقەرارە کە پارتی تا رادەی نەبون بێدەسەلات ولاوازە تێیدا وبەبێ یەکێتی پارتی لەمدیو دێگەڵەوە ناتوانێت بەریوەبەری ناحیەیەک دابنێت و بێگومان لەو دیو و دیگەڵەشەوە بۆ یەکیتی هەمان هاوکێشە راستە، بۆیە پیویستە عەقڵمەندانی ناو پارتی ریگە راستەکە لەخۆیان ئاڵۆ ز نەکەن و میللەتەکەش توشی فەتارەت نەکەن،بژاردەی دروست ئەوەیە تیبگەن کە هیشتا ئەجوائی جیوسیاسی وئابوری و ئیقلمی ونیودەولەتیش ریگە بەدەرکەوتنی ئەلتەرناتیڤیکی تر جگە لە هاوکاری وهاوخەباتی پارتی ویەکیتی نادات وهیچ لایەکیشیان ناتوانن لایەکەی تریان نادیدە بگرن و لەیارییەکە یەکتری ئاوت بکەن...!
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×