80 پەنابەری كورد كە لە دەریادا گیریان خواردبو، رزگاركران
  2019-09-14       925       

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، 80 پەنابەری كورد، دوای ئەوەی دو شەو لە دەریادا گیریان خواردوە، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی ئیتالیاوە سەرجەمیان رزگاركراون.

ئاوێنە: دەزگای لوتكە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، رۆژی چوارشەمە یەختێکی پانزە مەتری بە ئاڵای ڕوسیاوەو بە زیاتر لە 80 پەنابەری عێراقییەوە کە کورد بون لە نێوایاندا ژن منداڵ هەبون لە کەناراوەکانی "کیفالونیا"ی یۆنانەوە بەرەو کەناراوەکانی ئیتالیا بەرێکەوتون.

وتوشیەتی"دوای دو شەو دابڕان لەکەسوکاریان و گیرخواردنیان لە دەریاداو دوای گۆڕینەوەی زانیاری لەنیوان کەسوکاریان و نوینەرانی دەزگای لوتکە دواجار ئەمڕۆ شەممە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی ئیتالیا سەرجەمیان ڕزگارکران."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×