پەنتاگۆن: هەر ئۆپەراسیۆنێكی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا، بەرژەوەندی هاوبەشمان تێكدەدات
  2019-10-05       2259       
ئۆتۆمبێلێكی سەربازی توركیا لەكاتی ئەنجامدانی دەوریە لە باكوری سوریا

شۆن رۆبەرتسۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن)، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، ئەمریكا سەرنجی لەسەر سەرخستنی كاری میكانیزمی ئەمنییە لە باكوری سوریاو ئەوەش بە "باشترین رێگە بۆ بەرەوپێشچونی هەموان" دەزانێت.

ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكدا بە كەناڵی "ئەلحوڕە"ی راگەیاند"هەر ئۆپەراسیۆنێكی ناهەماهەنگكراوی توركیا دەبێتە سەرچاوەی نیگەرانییەكی زۆر چونكە بەرژەوەندییە هاوبەشەكەمان تێكدەدات كە خۆی دەبینێتەوە لەوەی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا سەقامگیربێت و بەردەوامی بە شكستی داعش بدرێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە واشنتۆن لەنزیكەوە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی پەیمانی ناتۆ لە توركیا كاردەكات لەپێناو ئەوەی میكانیزمە ئەمنیەكە بەخێرایی و لەكاتی دیاریكراو یاخود بەر لەوەش جێبەجێ بكرێت.

ئەوەشی رونكردۆتەوە كە "ئێمە زۆر رون و رەوان وتومانە كە دوای شكستی داعش لەناوچەكە، بەڵام هێشتا سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەیە بۆ سەر سوریا."
ئەو لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دوای ئەوە دێن كە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوڕات لەسوریا كردبو.

ئەردۆغان رایگەیاندبو وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەڕێگەی وشكانی و ئاسمانەوە بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوڕات ئەنجامدەدات و هەمو ئامادەكارییەكانیان كردوەو رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجام بدەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×