دیمەشق: بەتوندی ئیدانەی پلانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر باكوری سوریا دەكەین
  2019-10-09       565       

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەتوندی ئیدانەی پلانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر باكوری ئەو وڵاتە دەكات و بەرپرسیارێتی ئەوەشی رودەدات دەخاتە ئەستۆی كوردانی سوریا بەهۆی ئەوەی "خۆیان خستۆتە نێو گرەوی پڕۆژەی ئەمریكاوە."

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی سوریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند دیمەشق بەتوندی ئیدانەی "لێدوانە بێباكانەو نیازە شەڕانگێزەكانی رژێمی توركیاو كۆكردنەوەی سەرباز لەسەر سنوری سوریا دەكات كە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین كە سەرجەمیان جەخت لە رێزگرتن لە یەكپارچەیی و سەروەریی سوریا دەكەنەوە."

بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتەڕو"رەفتارە شەڕانگێزەكانی رژێمەكەی ئەردۆغان بەڕونی دەرخەری چاوچنۆكییە فراوانخوازەكەی توركیایە لەسەر خاكی سوریاو ناكرێت لەژێر هیچ بیانویەكدا پاساوی بۆ بهێنرێتەوە."

وەزارەتی دەرەوەی سوریا "هەندێك لە پارتە كوردییەكان"ی سوریای تۆمەتبار كردوە بەوەی "بەرپرسن لەهەر شتێك كە رودەدات لەئاكامی ئەوەی خۆیان خستۆتە نێو گرەوی پڕۆژەی ئەمریكاوە"و وتوشیەتی"پێشتر ئەو پارتانە لەمیانی دیدارەكانماندا لەگەڵیان چەندین جار ئاگاداركراونەتەوە لە مەترسییەكانی پڕۆژەی ئەمریكا، بەڵام ئەوان بونە داردەستی خزمەتكردن بە سیاسەتی ئەمریكا دژ بە نیشتمانەكەیان."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×