نەتەنیاهۆ: هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردییەكانی سوریا داگیركارییە
  2019-10-10       1331       

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت؛ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردییەكانی سوریا، داگیركارییەو وڵاتەكەی بەتوندی ئیدانەی دەكات. هۆشداریش دەدات سەبارەت بە پاكتاوكردنی كورد لەسوریا لەسەر دەستی توركیاو بەكرێگیراوەكانی.

ئاوێنە: بنیامین نەتەنیاهۆ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەتویتێكدا رایگەیاند"ئیسرائیل بەتوندی ئیدانەی داگیركاریی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردییەكان لەسوریا دەكات و هۆشداریش دەدات لەپاكتاوكردنی رەگەزیی كورد لەسەر دەستی توركیاو بەكرێگیراوەكانی."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئیسرائیل ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی بە گەلی كوردی دلێر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×