له چوارچێوه‌ی
رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئەنكەرەدا، ئەمڕۆ هەینی سه‌ربازانی توركیا و روسیا ده‌ستیان
به سێیه‌م گه‌ڕانی وشكانیی هاوبه‌ش لە باكوری سوریا كرد.
ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی
توركیا، كاروانه‌كه‌ی
سوپای توركیا كه پێكهاتوە له چوار زرێپۆش له پێگه‌یه‌كی گوندی "ئاڵاكامش"
له شارۆچكه‌ی "ئیدیل"ی توركیا ده‌ستیان به جوڵه كرد‌و به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن
له‌گەڕانە هاوبەشەكەدا سنوریان تێپه‌ڕاند و له‌گه‌ڵ كاروانی سه‌ربازیی روسیدا یه‌كیيان
گرت.
سه‌ربازانی توركیا
و روسیا له ناوچه‌ی نێوان قامیشلۆ- دێریک له خۆرهه‌ڵاتی فورات له سوریا گه‌ڕانی
وشكانیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش یاوه‌ری ئه‌و كاروانه ده‌كات كه
گەڕانەكە ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌ربازانی توركیا
كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌هۆی سێیه‌م گه‌ڕانی وشكانیه‌وه ده‌چنه خۆرهه‌ڵاتی
قامیشلۆ، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی روسی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌كه‌نیان.
یه‌كه‌م گه‌ڕانی
هاوبه‌شی توركیا‌و روسیا رۆژی هه‌ینی 1ی تشرینی دوه‌م، له‌ناوچه‌ی نێوان 40 كیلۆمه‌تر
له خۆرهه‌ڵاتی سەرێکانی و 30 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای قامیشلۆ، ئه‌نجامدرا. دوه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شیش له 5ی تشرینی دوه‌م لەناوچه‌ی نێوان خۆرهه‌ڵاتی كۆبانی و خۆرئاوای
گرێسپی ئه‌نجامدرا.