ئەنجومەنی باڵای
هەڵبژاردنەكان لەتوركیا لیستی ناوی ئەو حزبانەی بڵاوكردەوە كە دەتوانن بەشداری
هەڵبژاردنی داهاتوی توركیا بكەن و لە لیستەكەشدا ناوی پارتەكەی ئەحمەد داودئۆغلۆ،
سەرۆك وەزیرانی پێشوی توركیای تێدا نییە.
ئاوێنە: ئەو
لیستەی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە بڵاوكراوەتەوە ناوی 15 حزب
لەخۆدەگرێت بەڵام ناوی "پارتی ئایندە"ی تێدا نییە كە بەم دواییانە
لەلایەن ئەحمەد داودئۆغلۆوە راگەیەندراو بەوەش لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی توركیا بێبەشدەكرێت.
لەبەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی باڵای
هەڵژاردنەكان هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەو حزبانەی لە لیستەكە دورخراونەتەوە مەرجی
پێویستیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتو تێدا نییە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە ئەو حزبانەی بەر لە
سێ مانگ لە هەفتەی دوەمی كانونی دوەمی 2020، كۆنگرەی گشتی دامەزراندیان گرێ دابێت و
هەروەها دامەزراندنی خۆی لانیكەم لە نیوەی پارێزگاكانی توركیا تۆماركردبێت.
پێدەچێت ئەو مەرجەی لەلایەن ئەنجومەنەكەوە
دانراوە كردنە ئامانجی حزبەكەی ئەحمەد داودئۆغلۆ بێت كە لە 13ی كانونی یەكەمی 2019
كۆنگرەی گشتی بەستوە.