هاوڵاتیان لەبەرهەمێكی ساختەی دەرمان كە "مەترسی مردنی لەناكاو دروستدەكات" ئاگاداردەكرێنەوە
  2020-01-20       515       

كۆنترۆڵی جۆریی دەرمانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەرهەمێكی ساختەی دەرمانەوە كە بەمەبەستی چارەسەركردنی لاوازیی سێكسی ریكلامی بۆ دەكرێت هۆشداری دەدات هاوڵاتیان و دەشڵێت، مەترسی مردنی لەناكاو دروست دەكات.

ئاوێنە: دامەزراوەی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمانی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەهۆشدارییەكدا رایگەیاند، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەرهەمێکی ساختە بەناوی "رینۆ زێن هارد (rhino zen hard 50 k) کە بە دەیان گرام ماددەی ڤیاگرا و هاوشێوەکانی تێدایە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی ریکلامی بۆ دەکرێت و خەڵکیش بە ئۆنلاین دەیکڕێت.

وتوشیەتی"ئاگاداربن مەترسیی مردنی لەناکاو دروستدەکات."

داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندی رێنماییەکانی دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان بن و خۆیان بەدوربگرن لە کڕینی دەرمانی بێ ستیکەرو ساختە لە هەر شوێنێک یان لەڕێی ئۆنلاین.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×