2020-02-18   997     
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی هه‌ڕه‌شه‌كان ڤایرۆسه نوێیه‌كه له‌سه‌ر ته‌ندروستی و گواستنه‌وه و ئابوری جیهانی، هیچ سوپرایزێكی تیا نییه ئه‌مریكا و چین، گرژییه‌كانیان زیادبكات له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك له بازارێكی فرۆشیاری زینده‌وه‌ره ده‌ریایی و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان له وۆهان و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌مریكا و ته‌واوی وڵاتانی دنیا.
ئاوێنە - لوقمان غه‌فوور: به‌ڵام نهێنی ڤایرۆسه‌كه له‌وه‌دایه كه له مرۆڤه‌وه به‌ئاسانی ده‌گوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر، بۆیه ئه‌مه ده‌لاقه‌یه‌كی تری كردۆته‌وه له نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه به‌جێ و جددیانه‌ی كه هاووڵاتیان بۆ خۆپارێزی له دنیا و چین گرتوویانه‌ته به‌ر و ئه‌مریكاش هه‌نگاوه‌كانی قورس كردووه، كه‌چی په‌كین پاشه‌كشێی كرد له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا كه رێگه نادات كه‌سانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی چین بكه‌ن و هه‌موو كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی گه‌شته‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه. و هه‌موو نوێنه‌ری كۆمپانیا و كاربه‌ده‌ستانی كونسلی ئه‌مریكی له كه‌رتی هێبی گێڕایه‌وه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، واشنتۆن-ی تاوانبار كرد كه كارێكی نه‌گونجاوه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه رێگری له هاتووچۆ بكرێت بۆ چین.
وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له په‌كین رایگه‌یاند:"هیوادارین ئه‌مریكا ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكات ، بوونی ئه‌و رێگرییه، نابه‌جێیه له‌سه‌ر خه‌ڵك و بازرگانی".
له‌وتارێكدا به‌ناوی "هیچ شتێك راست نییه لێره‌دا" كافۆلۆ تیشكئه‌خاته سه‌ر په‌رچه‌كرداری چین به‌رامبه‌ر ئه‌نفلۆنزای (H1N1) له ساڵی 2009 كه 575 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوو به‌پێی سه‌نته‌ری ئه‌مریكی بۆ بنبركردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه و هیچ دیوارێكی ته‌ندروستیش رانه‌گه‌یه‌نرا.
كیت زایگه‌ر هه‌ڵگری ماسته‌ر له ئه‌پێدیمیالۆژی له زانكۆی هارڤارد له به‌شی تی ئێچ چان بۆ ته‌ندروستی گشتی، پێوایه هه‌موو جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشبینی نه‌كراوه، بۆیه له‌ئێستا و له‌ئاینده پێشبینی نه‌كراوه ڤایرۆسی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات. ده‌شلێت:"سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌سته‌نگه بتوانرێت كۆتایی پێ بێت، چونكه ئه‌م جۆره‌شیان كۆتایی پێبێت بازدان له ڤایرۆسه‌كه جۆرێكی نوێی دروستده‌كاته‌وه" وتیشی:"داهێنانێك له‌به‌رده‌مدایه بۆ دروستكردنی كوتانێك دژی ڤایرۆسی Covid-19".
رۆژی 18ی فێبریوه‌ری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 73 هه‌زار و 433 كه‌س. هه‌زار و 873 كه‌سیش به نه‌خۆشییه‌كه مردووه‌ن.
هه‌روه‌ها جێنێفێر بۆی، پسپۆر له ئه‌پێدیمیالۆژی و پسپۆری له سیاسه‌تی چین و كارمه‌ندی دامه‌زراوه‌ی راند، پێیوایه ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی له‌نێوان ئینسان و ئاژه‌ڵ دا بلاوده‌بێته‌وه به‌رده‌وام جۆری نوێ دروستده‌كات له‌نێو ئاژه‌ڵدا هه‌تا ئه‌گه‌ر مرۆڤیش خۆی به‌دوور بگرێت. وتیشی:" ڤایرۆسی Covid-19 كه ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنایه 89% له ڤایرۆسی سارس ده‌چێت كه 2003 بڵاوبۆوه".
گاری ویتاكه‌ر پێیوایه ده‌شێت كۆرۆنا ڤایرۆس تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی سارس. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانین كه كۆرۆنا ڤایرۆس زۆر له ئێچ وه‌ن ئێچ وه‌ن كوشنده‌تره.
بنه‌چه‌ی ده‌ردی كوشنده‌ی ڤایرۆسی(H1N1)بۆ یه‌كه‌مین جار له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریا دۆزرایه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی نیو ملیۆن كه‌سی له‌جیهاندا كوشت، به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێك به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا رانه‌گه‌یاند. كه‌چی له‌ئێستادا به‌رپرسانی په‌كین نیگه‌رانن له‌و به‌ربه‌ستی گه‌شتی هاتووچۆیه‌ی كه ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هاووڵاتییه‌كانی دایناوه بۆ گه‌شتكردن بۆچین ، به‌جۆرێك كه پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی به هۆكارێكی باشی ده‌زانن.