ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران بەرزبووەوە
  2020-02-22       2900       

وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، کەسێکی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش تووشی هەمان ڤایرۆس بوونە. 

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ١٠ حاڵەتی دیکەی توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستنیشانکراوە و کەسێکیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

بەو پێیەش ئاماری قوبانییانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتە ٥ مردوو و ٢٧ توشبوو.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×