2020-02-27   2865     
سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەخنەی لە چوارەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتیکی گەلان گرت و ئاماژەی بە خستنەسەر شاشەی وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دا و وتی: ''سکاڵا یاسایی زیاتر دژی هەدەپە تۆماردهكهین''.
ئاوێنه: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەتوندی ڕەخنەی لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و بەرز کردنەوەی وێنەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لەو کۆنگرەیەدا گرت و ڕایگەیاند: ''بەردەوام خەریکی گۆڕانی سەرۆکانی خۆیانن. یەکێک دەڕوات و کەسێکی دیکە دێت. هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە، چوونکە پڕۆسەی دادگایی کردنی ئەمانە لە داهاتوودا چڕ دەبێتەوە و سكاڵای یاسایی زیاتریان لهسهر تۆمار دهكهین''.
ئەردۆغان وتیشی پەڕاوی نوێ دژ بە هەدەپە دەتوانرێت بکرێتەوە هەموو شتێک ڕوون و ئاشکرایە، هەر کارێک ئەوان دەیکەن تاوانێکی ئاشکرایە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی جمهووریەت سەرۆک کۆماری تورکیا لەدرێژەی وتەکانید ئاماژهی بهوهشداوه: لە کۆتایی هەفتەدا کۆنگریهک لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو لە کۆتاییدا وێنەی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستییان خستە سەر شاشە؛ 13 کەس لەمبارەیهوە دەستگیر کراون و پڕۆسەی تۆمار کردنی سکاڵای یاسایی دژ بە ئەندامانی هەدەپە درێژەی هەیە.
ئەردۆغان ههرهشهی له ههدهپه كرد و ڕایگەیاند: ئەگەر ئێوە بەگوێرەی یاساکانی حکوومەت لە تورکیا ڕەفتار نەکەن کارێک دەکەن کە به زۆر سەر بۆ یاساکان دابنەوێنن.