2020-03-07   895     
تورکیا هێزی سەربازی ڕەوانەی سەر سنورەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ یۆنان دەکات پاش ئەوەی ژمارەیەک پەنابەری زۆر لەلایەن تورکیاوە ڕێگەیان پێدرا بەرە و ئەوروپو بڕۆن.
ئاوێنە - زریان محەمەد: هیوا خدر ، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"دوای سەردانیکردنی ( سڵێمان سۆیڵۆ ) وەزیری ناخۆی تورکیا رۆژی ٥/٣/٢٠٢٠ بۆ سەر سنورەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان بۆ ئاگاداربوونی دۆخی سنورەکانی تورکیا، ئەمڕۆ ڕۆژی ٦/٣/٢٠٢٠ زیاتر لە ( ١٠٠٠ ) سەربازی تایبەتی بە گشت پێداویستیە سەربازییەکان ڕەوانەی سەر سنورەکان کرد و هیزه‌کانیان دابەشکرا بەسەر ڕووباری ( ئەفروس ) و سنورە ووشکانیەکانیش لەگەڵ یۆنان".
راشیگەیاند" بەپێی لێدوانی ( سۆیڵۆ ) وەزیری ناوخۆی تورکیا کار‌و ئامانجی ئەو سەربازانە ڕێگریکردنە لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی دەچنە خاکی یۆنانەوەو دواتر لەلایەن سەربازانی یۆنانەوە ئازار‌و ئەشکەنجەدەدرێن و دیپۆرتی خاکی تورکیا دەکرێنەوە"
لای خۆشیەوە ده‌شتی جه‌مال، سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند"ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران نیه به‌لکو له‌دریژی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه ردوغانه بۆ ئه‌وه‌ی خەڵکی ئاوارەو قوربانیانی شەری نێوان ئەم هێزە دژی ئینسانیانەی سوریا بکاته کارتێکی فشار بۆ سه‌ر یه‌کیتی ئه و‌روپا تا له‌ڕێگای ئه‌م یاریه قیزه‌وه‌نده‌وه ساتوسەودا به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه بکات وبه‌رژه‌وه‌ندی مادی وسیاسی لێ به‌ده‌ست بهێنیت..کە لە سۆنگەی هەر ئینساندۆست و ئازادیخوازێکه‌وه به توندی مەحکومە".
ووتیشی "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قەیرانی پەنابەران لە سوریادا بەرهەمی ئەم قۆناغەی شەڕە کە لە ئەدلیب لەنێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەدو روسیا و هاوپەیمانەکانی لەلایەک لەگەڵ تورکیا‌و چەکدارە تیرۆریست و ئینسانکوژەکانی لایەنگر بەحکومەتەکەی ئه‌ردوغان لەلایەکی ترەوە ده‌چێته پیشه‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌لویستی یه‌کیتی ئه‌وروپا ده‌شتی جه‌مال دەڵێت"یه‌کیتی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت وفشاره‌کانی تورکیادا ئه‌وانیش هه‌وڵه‌کانی خۆیان خستۆته گه‌ر به کۆمه‌ککردن به حکومه‌تی یۆنان وبولگاریا له پێناو توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان وبه‌رگرتن به لیشاوی په‌نابه‌ران و به‌رده‌وامی دان به سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه په‌نابه‌ران بۆ تورکیا که ئه‌مه نیشانی ئه‌دا هیچیان ڕێگا چاره‌یه‌کیان پێ نیه جگه له یاریکردن به چاره‌نوس په‌نابه‌ران نه‌بێت وئه‌م هه‌لویسته نامرۆڤانه‌یه بانگه‌وازی ڕێکخراوه‌کانی داکۆیکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران و ئازادیخوازان ده‌کات به‌دژی ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ژاد په‌رستونامرۆڤانه‌یه‌دا به ته‌واوی توانا‌وه بێنه مه‌یدان و به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه بچن"