له‌ ئێران پێنج هەزار و 623 کەس دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بون
  2020-03-07       696       
وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، پێنج هەزار و 623 کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش، 241 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، هەزار و 669 کەس لە جەنگی دژ بە ڤایرۆسەکە سەرکەوتووبون و چاکبوونەتەوە. 16 هەزار کەسیش کەرەنتینە کراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی، وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردبووەوە، لە ئێران چوار هەزار و 747 حاڵەتی کۆرۆنا هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×