2020-03-10   1326     
ئا: لوقمان غه‌فوور:
په‌یمانگای كایزه‌ر پێرمێنێت-ی واشنگتۆن بۆ توێژنه‌وه‌ی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی واشنگتۆن- سیاتل، پشت به توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت بۆ سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه نوێیه‌كه، په‌یمانگاكه له پلانێكیدا 45 كه‌سی خۆبه‌خشی وه‌رگرتووه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 - 55 ساڵدایه بۆ پێدانی ڤاكسینی (mRNA-1273) دژی كۆرۆنا ڤایرۆس.
رۆژی 9ی مارچ، گۆڤاری زانستی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له 3ی مارچه‌وه په‌یمانگای كایزه‌ر پێرمێنێت ده‌ستیكردووه به ئاگادارییه‌كانی له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس (mRNA-1273) و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (مۆدێرنه تی ئێكس)-ی ئه‌مریكاوه دابینكراوه.
به‌پێی راپۆرتی گۆڤاره‌كه توێژینه‌وه‌كه له بینای په‌یمانگای كایزه‌ر پێرمێنێت له واشنگتۆن بۆ توێژنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌كرێت و كه‌سه‌كه‌ش له‌كاتی مانه‌وه جگه له‌و پاره‌یه‌ی ده‌یدرێتی، خواردنی پێویستی بۆ ئه‌و رۆژه بۆ دابینده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "هه‌موو خۆبه‌خشێكیش 1100 دۆلار وه‌رده‌گرێت به‌رامبه‌ر تاقیكردنه‌وه مه‌یدانییه‌كه كه 11 دانیشتی مه‌یدانی و 4 دانیشتنی ته‌له‌فۆنی پێكهاتووه بۆ ماوه‌ی 14 مانگ. سه‌ردانی یه‌كه‌م پشكنینی كه‌سه‌كه‌یه، دوو سه‌ردان بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه، 8 سه‌ردانیش بۆ پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه. به‌شێوه‌یه‌ك له دوای پێدانی ڤاكسینه‌كه‌وه به دووجار (1 و29)، 9 جاری تر سه‌ردان ئه‌كات، یه‌كه‌مجار بۆ پشكنین، 8جاره‌كه‌ی تر بۆ لێپرسینه‌وه و قسه‌كردن ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤاكسینه‌كه. واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك 5 مارچ ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌ریگرتبێت ئه‌وا 4ی ئه‌پرل بڕی دیاریكراوی دووه‌م وه‌رده‌گرێت".
پێش ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری 45 نه‌خۆشی تر كه به‌سوكی تووشی كرۆنا ڤایرۆس بوو بوون ڤاكسینه‌كه‌یان لێدرا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، هه‌رچه‌نده دۆخی نه‌خۆشه‌كان ته‌واو باشبووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا هێشتا دڵنیا نییه له سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه تا ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌ی چنگ نه‌كه‌وێت له 4 هه‌فته‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
ئه‌و 45 كه‌سه نێر و مێ –یه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی واشنگتۆن -سیاتل، نابێ مێ-یه‌كان دووگیان بن و هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له هه‌ر 45كه‌سه‌كه‌دا هه‌بێت.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه توێژینه‌وه‌كه گروپه‌كه‌ی كردووه به سێ به‌شه‌وه، هه‌ر گروپه له 15 كه‌س پێكهاتووه: گروپی یه‌كه‌م، 25 مایكرۆگرام (mcg). گروپی دووم، 100 مایكرۆگرام. گروپی سێیه‌م، 250 مایكرۆگرام-یان ده‌درێتێ له ڤاكسنی (mRNA-1273) به‌شێویه لێدانی ماسولكه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قۆڵ.
تا رۆژی 9ی مارچ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا 112 هه‌زار و 393 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) بوون و 3 هه‌زار و 987 كه‌سیش مردوون. جگه له‌چین كه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه‌كه بوون هه‌ریه‌ك له ئیتالیا و كۆریای باشور و ئێران و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و ئه‌مریكایه. زۆرترین ژماره‌ی مردنیش له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا له ئیتالیا و ئێراندایه.
ئه‌نتۆنی فۆشی به‌رپرسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی باڵا بۆ زه نیویۆرك تایمز دووباره و سێ باره‌ی ئه‌كاته‌وه لانی كه‌م پێویستیان به 12 مانگه بۆ دیاریكردنی ڤاكسینی كاریگه‌ر و بێ ترس و بێ‌زیان له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌یان بایۆته‌كنۆلۆژیای تر توێژینه‌وه‌یان كردووه بۆ به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 35 ڤاكسین پاڵێوراوه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌ڵام هێشتا ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ خستنه‌بازاڕی هیچیان تا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كی مه‌یدانی چنگنه‌كه‌وێت كه بێ ترس بێت له جیهاندا.