سەرۆک وەزیرانی کەنەدا: ئیدی بەسە، لە ماڵەکانتان بمێننەوە
  2020-03-24       509       

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەبەرامبەر پێشێڵکارییەکان لەبارەی چوونە دەرەوە کاردانەوەی نیشاندا و رایگەیاند، ''ئیدی بەسە، لە ماڵەکانتان بمێننەوە''. 

ئاوێنه‌: لەمیانی کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بەو کەسانەی کە رێنماییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێشێڵ دەکەن و دەچنە دەرەوە، ئەو وتی، ''ئیدی بەسە، لە ماڵەکانتان بمێننەوە. ئەوە تاکە شتە کە ئەمڕۆ پێویستمان پێیەتی''.

هاوکات ترۆدۆ وتیشی، ''ئەرکی ئێوەیە لەبارەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە گوێڕایەڵی ئێمە بن. مانەوەتان لە ماڵەوە باشترین شتە کە خزمەت بەو ئامانجە دەکات''.

شایەنی باسە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند هیچ کەس نەدۆڕاو نییە و وتیشی، “لە هەموو شوێنێک وێنەی کەسانێک دەبینین کە خۆیان بە نەدۆڕاو و قارەمان دەزانن. ئێوە قارەمان و نەدۆڕاو نین. بە هۆشیارکردنەوە و فشار خستنەسەر خەڵک ئەم دۆخە کۆنترۆڵ دەکەین”.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی تەندرووستی خەڵکی کەنەدا رایگایەند لە سەرانسەری وڵات ٥٦٩ کەس تووسی ڤایرۆسەکە بوون و تا ئێستاش ١٩ کەس گیانی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×