ئێران..لە رۆژێكدا نزیكەی سێ هەزار كەس توشی كۆرۆنا بون و 144 كەسیش گیانیان لەدەستدا
  2020-03-27       475       

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 144 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 926 كەسیش توشی ڤایرۆسەكە بون.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە نیوەڕۆی دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ(هەینی)، دو هەزار و 926 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری ئێران گەیشۆتە 32 هەزارو 332 حاڵەت.

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 144 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بەرزبۆتەوە بۆ دو هەزارو 378 كەس.

بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران تاوەكو ئێستا 11 هەزارو 133 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

هەروەها ئاشكراشیكرد كە لەكۆی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا، دو هەزارو 893 توشبویان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×