2020-03-28   76698     
له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون.
ئاوێنە: به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Worldometer له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٦٠٠ هه‌زار و ٧٨٧حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون.
زۆترین حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ش به تۆماركردنی ١٠٤ هه‌زار و ٢٥٦ تووشبوو ئه‌مریكا له ریزی یه‌كه‌مدا دێت. به‌دوای ئه‌ویشیدا ئیتاڵیا به تۆماركردنی ٨٦ هه‌زار و ٤٩٨ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا دێت.
هه‌روه‌ها له چین كه ڤایرۆسه‌كه سه‌ره‌تا له‌وێ سه‌ری هه‌ڵدا ٨١ هه‌زار و ٣٩٤ حاڵه‌ت تۆمار كراون. له ئیسپانیا ٥٣ هه‌زار و ٣٤٠ حاڵه‌ت، له ئه‌ڵمانیا ٣٢ هه‌زار و ٩٦٤ حاڵه‌ت، له فه‌ڕه‌نسا ٣٢ هه‌زار و ٣٣٢ حاڵه‌ت، له ئێران ١٤ هه‌زار و ٥٤٣ حاڵه‌ت، له به‌ریتانیا ١٢ هه‌زار و ٩٢٨ حاڵه‌ت و له سویسرا’ش زیاتر له ١٠ هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار كراون.
به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه كه كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان’ی چین داكه‌وت و پاشان نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵاتی ته‌نییه‌وه تاكو ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٢٧ هه‌زار و ٤١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.