هه‌سه‌ده‌ كوژرانی 37 چه‌كداری داعشی له‌ باغۆز راگه‌یاند
  2019-03-11       1236       

هێزەکانی سوریای دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند؛ شه‌ڕڤانان پێشڕەویی بەرچاویان کردوە لە شارۆچکەی باغۆز و بە دەیان چەکداری داعش کوژراون، هاوپەیمانانیش بە چڕی مۆڵگە و پێگەکانی ئەو رێکخراوە بۆردومان دەکەن.

ئاوێنه‌: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند شه‌ڕڤانان له‌شه‌ڕی باغۆزدا توانیویانه‌ به‌ هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پێشڕه‌وی باش بكه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆ دراون و جگه‌له‌وه‌ش 37 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ كوژراون.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 10 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یان تێكشكاندوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی هاوار نیوز هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌هۆی سه‌ختی شه‌ڕو نه‌بونی توانا بۆ به‌رگریكردن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، به‌ده‌یان چه‌كداری ئه‌و رێكخراوو ژنانی داعش له‌دوا مۆڵگه‌یان له‌ باغۆز ده‌ربازبون و خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كردوه‌.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×