ئەمریكا زۆترین رێژەی مردن بە كۆرۆنا لە رۆژێكدا تۆماردەكات
  2020-04-08       1221       

زانكۆی جۆنز هۆپكینزی ئەمریكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە ئەمریكا نزیكەی دو هەزار كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردون، كە ئەوەش بە بەرزترین ئاماری رۆژانەی مردن دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان كە تا ئێستا تۆماركرابێت.

ئاوێنە: بەپێی زانكۆی جۆنز هۆپكینز، تائێستا 400 هەزار و 540 کەس لە ئەمریكا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە گیانلەدەستدانی نزیكەی دو هەزار كەس لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە لە ئەمریكا بەرزبۆتەوە بۆ 12 هەزارو 857 كەس.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×