قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری وهان هەڵگیرا
  2020-04-08       300       

حكومەتی چین شەوی رابردو قەدەغەی هاتوچۆی لە شاری وهان هەڵگرت كە سەنتەری یەكەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بو.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای هەڵگرتی قەدەغەی هاتوچۆ لەو شارە كە چەند مانگێكە هەمو جوڵەیەكی تێدا راگیراوە، سەدان كەسی گیرخواردو، بەپەلە بەرەو وێستگەكانی شەمەندەفەر رۆیشتون.

پیاوێك كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت و بەرەو وێستگەیە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ شاری چانگشا، بەڕێكەوتوە، بەدەم زەردەخەنەوە  وتویەتی"77 رۆژە بەندم."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنی سێشەممە بۆ یەكەمجار لە چین هیچ حاڵەتێكی مردنی نوێ بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×