راوەماسی قەدەغە دەكرێت
  2019-03-14       1861       

راوەماسی قەدەغە دەكرێت‌و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانیش لەم بارەیەوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات بریاری قەدەغەكردنەكە لە رۆژی 15-3-2019 دەستپێدەكات‌و تا 14-6-2019 بەردەوام دەبێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی، عەمید هێمن كەمەرخان لەبارەی بریاری قەدەغەكردنی رەوەماسی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەوان مەفرەزەی گەرۆك‌وجێگیریان هەیە لەتەواوی قەزا‌و ناحییەكان، ئاماژەی بەوەش كرد بە بەردەوامی سەردانی دەریاچە‌و روبارەكان دەكەن‌و ئەو كەسانەشی سەپێچی دەكەن روبەروی یاسایان دەكەنەوە.


ئاماژەبەوەش دەدات پۆلیسی دارستان‌و ژینگە لەژێر رۆشنایی یاساكاندا ئەركەكانیان ئەنجام دەدەن، ئەو وتی "ئەو یاسایانەی كاری پێدەكەن یاسای ژمارە 8 ی ساڵی 2008 ‌و یاسای 8 ی ساڵی 2012 یاسای ژمارە 21 ی ساڵی 1979 یە، كەتایبەتن بە پاراستنی ژینگە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×