2020-05-23   520     
لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هێنریتا فۆر، بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى رێكخراوی يونیسێف هۆشداریى دایهوه لهوهی كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێوە كوتانى ئاسايى لە ٦٨ وڵات راوەستاوە و بەو هۆيەشهوە نزيكەى ٨٠ منداڵى خوار تەمەن يەك ساڵان لە مەترسيدان، راشیگهیاند: “لەوە دەترسين ڤايرۆسى كۆرۆنا بە خێرايى لە قەيرانێكى تەندروستييەوە بگۆڕێت بۆ قەيرانى مافى منداڵان”.
ئاوێنه: هاوکات فۆر ئاماژەى بەوەكرد، بەهۆى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهاندا، مليارێك و ٨٠٠ ملیۆن منداڵ لەو وڵاتانە دەژين كە پابەندن بە سياسەتى “لەماڵ بمێننەوە”. جگە لەوەی خوێندنگەكان لە ١٥٣ وڵات داخراون و مليارێك و ٢٠٠ ملیۆن منداڵ (كۆى گشتیى لهسەدا ٧٠ى ئەو منداڵانەى كە دەخوێنن) له خوێندن دووركهوتوونهتهوه.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى رێكخراوی يونیسێف ئاشكراشیكرد بەگوێرەى ئەو ئامارانەى كە زانكۆى جۆنز هۆپكينز، هەفتەى رابردوو بڵاويكردووەتەوە، له ئهگهری درێژهكێشانی پهتاكه و راوەستانى خزمەتگوزاریى تەندروستى، ئەوا رهنگه لە شەش مانگی داهاتوودا، لە هەر رۆژێكدا شەش هەزار منداڵ بمرن.
لەلایەکی دیکەوە تیدرۆس گیبریسوس، لاى خۆيەوە بەڕێوەبەرى گشتيى رێكخراوى تەندروستى جيهانى ئاماژەى بەوە كرد بەهۆى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناوە كوتانە ئاساييەكانى منداڵان كە بە گرنگترين خزمەتگوزارييەكان دادەنرێن، بهرهوڕووی راوەستان بوونهتهوه.
گيبريسوس ئاشكراشیكرد چەندين مليۆن منداڵ لە وڵاتە هەژار يان دەوڵەمەندەكان مەترسى تووشبوون بە نەخۆشى كوشندەى وەكو هەناسەتەنگى و سوورێژه و هەوركردنى سييەكانیان ههیه و وتیىشی، “لە كاتێكدا كە جيهان هەمووى پێكەوە كۆبوونەتەوە بۆ دۆزينەوەى پێكوتەيەكى متمانەپێكراو و كاريگەر بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا، نابێت دەيان پێكوتەى گرنگى ئامادەكراو كە دەبێت بەردەوامبێت و بگاتە هەموو منداڵێك لە بيربكەن”.