دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناوه‌ڕۆكی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك
تایمز-ی ره‌تكردنه‌وه كه باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسانی ئه‌مریكا تاوتوێی پلانێكی
سه‌ربازی ده‌كه‌ن بۆ ناردنی 120 هه‌زار سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌ستی
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆشكی سپی
به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند"پێموایه ئه‌وه هه‌واڵێكی ساخته‌یه، به‌ڵام
ئایا ده‌كرێت شتێكی وا بكه‌ین؟ بێگومان. به‌ڵام پلانمان بۆ ئه‌وه دانه‌ناوه،
هیوادارین ناچار نه‌بین هه‌نگاوێكی وا بهاوین، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ین ئه‌وا
ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌وه سه‌رباز ده‌نێرین."
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هێمای بۆ ئه‌وه كردبو كه
ئیداره‌كه‌ی ترامپ تاوتوێی ناردنی 120 هه‌زار سه‌رباز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران هێرش بكاته سه‌ر هێزه ئه‌مریكییه‌كان یاخود ئه‌گه‌ر بێت‌و
ئێران كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی خێرا بكات.
رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه كه ناویان نه‌هێنرابو
هێمای بۆ ئه‌وه كردبو كه پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت،رۆژی
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو پلانێكی سه‌ربازی په‌ره‌سه‌ندوی له‌كۆبونه‌وه‌ی گه‌وره
یاریده‌ده‌رانی ترامپ-دا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش كردوه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌براهام
لینكۆڵن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد‌و هه‌روه‌ها ژماره‌ی موشه‌كی پاترۆیت-یشی له‌ناوچه‌كه
زیاتر كرد له‌پێناو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران دژ به هێزه‌كانی.