2019-07-12   1215     
به‌ڕێوه‌ی گشتی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه پێدانی ئۆتۆمبێل به‌بێ پێشه‌كی‌و به‌قیست بۆ په‌رله‌مانتاران خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌و سوده‌ی ده‌چێته‌سه‌ر نرخی ئۆتۆمبێله‌كه 2% داشكاندنی بۆ كراوه.
ئاوێنه: هیوا نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌ی گشتی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌میدیای یه‌كێتی راگه‌یاندووه، "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كراوه، پێدانی ئۆتۆمبێل به‌بێ پێشه‌كی‌و به‌قیست بۆ په‌رله‌مانتاران خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه."
ناوبراو ده‌ڵێت، "تائێستا زیاتر له 40 په‌رله‌مانتار ئۆتۆمبێلیان راكێشاوه‌و مانگانه له‌موچه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت".
راشیگه‌یاندووه، "هه‌ر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بڕی ئه‌و سوده‌ی ده‌چێته‌سه‌ر نرخی ئۆتۆمبێله‌كه 2% داشكاندنی بۆ كراوه، به‌راورد به‌و شێوازه‌ی كۆمپانیاكه ده‌یدات به‌هاوڵاتیان".
به‌ڕێوه‌ی گشتی دیوانی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌وه‌ی پێدانی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران ته‌واو بو، ئه‌وكاته پێدانی ئۆتۆمبێل به‌هه‌مانشێوه بۆ فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانیش ده‌ستپێده‌كرێت، به‌مه‌رجێك رێژه‌كه‌ی زۆر نه‌بێت.