بەریتانیا هەڕەشەی سەپاندنی رسوماتی گومرگی بەرز دەكات بۆ گوشار خستنەسەر ئەوروپا
  2020-01-25       1140       

رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی، ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بیر لە هەڕەشەكردن بە سەپاندنی رسوماتی گومرگی بەرز بۆ زیادكردنی گوشارەكانی لەسەر یەكێتی ئەوروپاو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكاتەوە بۆ ئەوەی چەند رێككەوتنێكی بازرگانی لەگەڵ لەندەن ئەنجام بدەن.

ئاوێنە: رۆژنامەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە جۆنسۆن و حكومەتەكەی تاوتوێی بەكارهێنانی رسوماتی گومرگیان كردوە وەك ئامڕازێك بۆ گوشار ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ خێراكردنی گفتوگۆ بازرگانییەكان لەمیانی كۆبونەوەی ئەم هەفتەیەدا كە ئەوەش دەبێتە مایەی سەپاندنی باج بە رێژەی لەسەدا 30 بەسەر هەندێك جۆری پەنیری فەرەنسی و بەڕیژەی لەسەدا 10 بەسەر ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیدا.

تایمز ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزیرانی حكومەتەكەی جۆنسۆن لەمیانی كۆبونەوەیەكدا بۆ تاوتوێكردنی ستراتیژیەتێك بۆ دەرچون لە یەكێتی ئەوروپا رێككەوتون لەسەر پێویستی خستنەڕوی ئەو رسوماتانە بۆ گفتوگۆكردن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە جۆنسۆن لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتودا پلانێك بۆ گفتوگۆكردن دەخاتەڕو.

بڕیارە بەریتانیا لە 31ی ئەم مانگە لە یەكێتی ئەوروپا بێتەدەرەوە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×