مینبەر وەك ڕێگە چارە ؟

سەردار قادر
  2021-02-03     539
لە ئێستادا هەردوو لایەنی سیاسی ، گۆران و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، لە نێو خۆی خۆیاندا ململانێ ی گەورە هەیە . ناكۆكیەكان بە شێوازی گەورە دەرئەكەون.
نارازی و رازی وەك دوو زاراوەی بەرجەستە ، لە پرۆسەی كاركردنیان بە ئاشكرا ئەبینرێت ،ململانێ لە ناوخۆی خۆیانەوە گۆاستراوەتەو بۆ میدیا جیاوازەكان .
گۆران وەك بزاوتێك كە لە سەرەتای دروست بوونیەوە ، كاری لەسەر نارازی بوونی شەقامی كورد ی كردووە ، كۆكراوەی دەنگە نارازیەكان بووە ، خیتابەكەی خیتابی نارازی بووە و پرۆژە بووە بۆ رەت كردنەوەی سیستەمی سیاسی ووڵات و هێنانە دی ئاكارێكی تری حوكم رانی .
لە ئێستادا ئەوەندەی نارازی لە خودی بزاوتەكەدا هەیە ئەوەندە لە دەرەوەی بزاوتەكە نارازی كەمتر ئەبینرێت .
فراكسێۆنەكان لە رێكخەر و خانە نارازین ، لە خانەدا 3 ئەندام دەست لە كار ئەكێشنەوە ، هەندێك لە ژوورەكان نارازین لە بزاوتەكە ، كۆمپانیای ووشەو بزاوتەكە ناكۆكی هەیە لە نێوانیان .
دەنگدەری گۆران بە شێوازێكی گشتی نارازین لە بزاوتەكە ، گردەكە و خوار گردەكە وەك چەمكی نارازی ئەبینرێت .
ئەوەی گۆران كاری لەسەر ئەكرد كە چەمكی نارازیە ئێستا بە گشتی بە رۆكی خۆی گرتووە .
نارازیەكان وەك خۆیان باسی ئەكەن و ئەنوسن لەسەری بە دۆخەكە رازی نین و دوورن لە گردەكە ، هەوڵ ئەدەن خۆیان كۆكەنەوە و رەوتەكە لە خودی خۆیدا گۆرانكاری بكات .
رازیەكان هەوڵیانە پرۆسەكە بروات بەرێوەوە و دەنگدەر ئاشت بكەنەوە .
ئەوەی بۆتە جێ ی سەرنج لە مێژووی بزاوتی كوردی دا ، هەموو لێكترازانێك و جیابوونەوەیەك هەردوو لا جۆرێك لە لاواز یوونی پێوە دەركەتووە ، ئەوەتا رەوتی مەلایی و جەلالی ساڵی شەستەكان ، دواتر جیابوونەوەی سۆسیالیست لە یەكێتی ، ئاڵای شۆرش و یەكێتی .
دواتریش جبابوونەوەی رەوان شاد نەوشیروان مستەفا و هاورێكانی .زۆر نموونەی تر هەیە لە ناوخۆی كوردستان و عێراق .
ئایا نارازیەكان و رازیەكان ئەگەنە كوێ ؟
چ لە ناو یەكێتی و چ لە ناو گۆراندا ؟
ئایا فرە مینبەری وەك رێگە چارە دەروازەیەك نیە بۆ چارەسەری گرفتەكان لە خودی هەردوو حیزبدا؟؟
بزوتنەوەی گۆران وەك پێك هاتە ، فرە ئایدۆلۆجایی پێوە ئەبینرێت ، واتە  ئایدلۆجیایەكی دیارو تەنها كۆیان ناكاتەوە .
لە كەسانی خاوەن دیدگای ئیسلامی بۆ تێكۆشەرانی پێشوو یەكێتی و خەڵكانی لیبراڵ و سەربەخۆ .
ئەم فرە ئایدلۆجیایە ئەكرێت لە بزاوتەكە كۆببنەوە وەك رێكخراوێكی فرە میبنبەر و بەرنامەیەكی گشتی كۆیان كاتەوە ، لە جیاتی لەبەر یەك ترازان و دروست كردنی تەكەتول ؟؟؟
ئەكرێت مینبەرەكان بە ئازادانە كار بۆ بەرنامەو چەمكەكانیان بكەن .
ئەكرێت مینبەر لە خوارەوە بۆ سەرەوە دروست بكرێت یان بە پێچەوانەوە  .
هەمان بۆچوون بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  ئەگونجێت .
ئەكرێت مینبەرەكان هەوڵ بدەن زۆرینەی بریار بە دەست بێنن لە جومگەكانی ناوخۆی حیزبدا ؟
مینبەری شەقام و داواكانیان ئەتوانرێت خۆیان كۆبكەنوەو مینبەری بە هێز بن لە دووتوێ ی حیزبدا .
ئەم رایە تەنها رایەكە بۆ بەدی هێنانی تێگەیشتنی هاوبەش و رایەكە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارە ؟؟
كۆمەڵگای كوردی و ئەم ناوچەیە بەرگەی هەژموونی نوێ ناگرێت .بەرگەی لێك ترازان وبەریەك كەوتنی تر ناگرێت .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×