ھەرێم، پێویستی بە ستراتێژی و پێناسەكردنێكی نوێ

د. سەردار موسی شەریف
  2023-09-08     366

ژیان، سیاسەت و ئیدارەكردنی دەولەت ھاوشێوەی قوتابخانە, فێركاری و فێر بونە، واتە ھەلەكردن و سودوەرگرتن لە ھەلەكان لە پێناو بەھێزبونی بونیاتی زانستی یانیش تواناكان بو ئەوەی ئامادەكاریت ھەبێت بو تەحەدیاتی داھاتو. واتە، وانە رابوردوەكان وانەن بو داھاتو. بو ھەرێمیش، بو سیاسی یەكان و حزبەكانیش ، بە پێویستی یەكی ھەنوكی و سەردەمیانەی تایبەتە بو ‎ئێكێتی و پارتی كە داھاتوی ئەم ھەرێمە بەندە بە ھەلسوكەوتكردنی یان لە گەل یەكتر و كوی گشتی پرسەكان بە یەكگرتووی یان بە تەنیا. ‎ بویە؛

كودەنگی سیاسی  لە كوی گشتی پرسەكانی پەیوەندیدار بە مافە سیاسی، یاسایی و ئابوری  یەكانی ھەرێم ‎ بەرامبەر بە لایەنی دەرەكی وەكو بغداد و دەوڵەتانی جیران، ‎ دەبێت ‎دوو ئارمانجی ستراتێژیكی لە پشتەوەی ھەبێت. ‎یەكەم ‎ بون بە چەتری پاراستنی ئاسایشی ناوخو لە پێناو ‎بەردەوامی ژیانەوە و گەراندنی ھیوایەت بو ھاوڵاتی ‎لە پێناوە زیندوكردنی متمانە بە داھاتوی خویان. كودەنگی سیاسی رادەبەدەر پێویستە كە پێكەوە كاری لە سەری بكەین بو ئەوەی پرسێكی وەھا  لە ھەرێم زامن بێت، رەغمەن جیاوازی ئایدولوژی لە نێوان لایەنە سیاسی یەكان. لایەنی دوویەمی  كودەنگی سیاسی پەیوەندی بە پێگەی ھەرێم ھەیە لە سەر ئاستی عێراق، روژھەلاتی ناوەراست و لای ھاوپەیمانان. ئەمەیان " ‎شادەماری پشتگیری دیپلوماسی و سیاسی جیھانی یە لە ھەرێم"، لە تەرجومەكردنی پشتگیری یەكی وەھا لە ئاستی گەورە زلھێزەكان دێتە واتای ‎دورخستنەوە و راگرتنی ھەمو جورێك  گوشار لە سەر ھەرێم. واتە، بەرفراونكردنی ژینگەی نەفەسكێشانی ئاسایی و رەخساندنی دەرفەت بو ھەرێم كە تەركیز بكات لە سەر بەھێزكردنی توانا ناوخوی یەكان لە بوارە جیاوازەكان. ئەمە بێجگە لەوەی ‎پشتگیری یەكی وەھا دەبێتە ھوی سەر لە نوێ دارشتنی بونیات و ‎دروستكردنی تەوازونی ھێز لە نێوان ھەرێم- بغداد.  لە  ئاستی گەیشتن بەوەی كە كودەنگی سیاسی لە ھەرێم بێتە ئارا، بێ شك لە روی دیپلوماسی یەوە، پێگەی ھەولێر دەگەشێتەوە و ترافیكی گەورە بەخویەوە دەبینێت، شكیش نەكرێت رەنگە لە ھەندێك بواردا پێش بغداد بكەوێت رەغمەن بونی پێگەی وەكو ھەرێم و نەك دەوڵەت. 

سەرەرای ئەوەی لە گەل بەشێكی زوری سیاسەتی حكومەتی مەسرور بارزانی لە گەل بغداد دا نەبوم، بەلام ئەو تێبینی یەشم ھەر لە لام بەرجەستە بو كە ‎گرینگە‎ مەسرور بارزانی لە بەر چەند ھوكارێك نیەت پاكی بغداد تاقی بكات.‎ یەكەم، بو ئەوەی‎ بو لایەنە سیاسی و پشتگیرانی خوتەسلیمكردن بە بغداد ئیسبات بكات، خوێندنی یان ‎تایبەت بە ھەلسوكەوت و نییەتی بغداد بەرامبەر بە ھەرێم، ھەلە بون. ‎دویەم، مەسرۆر ویستی بە خەلكی ھەرێمی كوردستان بلێت، ‎ھەلسوكەوتی ‎بەشێك لە لایەنە سیاسی یەكانی ھەرێم لە ناوخوی و لە بغداد بەرامبەر بە دەسەڵاتی ھەرێم، ‎ دروستكردنی گوشارێكی ناپێویستە ‎بو سەر حكومەتی ھەرێم،  سێیەم، لایەنە دژبەرەكانی حكومەتی مەسرور بو خویان بەشێكن لە ھەرێم و قوربانی سیاسەتی بغداد، بویە، ئەون بەر لە ھەمو كەسێك قوربانی دەدەن.  ھەمو ئەمانەش ‎دروستكردنی پالەپەستویەكی بەھێزی سیاسی یە لە سەر ھەرێم. ‎ئێساش كە ھەرێم لە جورەھە تەنگەژە تێوەگلاو ە ژیان بە سەر دەبات، جێگای ئاماژە پێكردنە، ‎ئەوەی ‎دەگوزەرێت داھاتی بەر دەست نیە بو دابینكردنی موچە، لە واقع دا بونی نییە. 

بەشێك ‎لە شروڤەكاران و سیاسی یەكان زیاد لە حەد بریاری دادگای فرانسا یان بەرامبەر ھەرێم گەورە كردووە. لە بنەرەتدا دادگا پرسێكی ناكوكی نێون توركیا و عێراقی گەلالە كردوتەوە، و گەیشتوتە دەرئەنجامێك و بریارێكی لە بەرژەوەندی عێراق داوە.‎ لە ھیچ یەك لە خالەكان، دادگا دژی ھەرێم بریاری نەداوە. ئەوەی جێگای سەرەنجە، عێراق شكایەتی لە ھەرێم نەكردووە.، بەلكو عێراق بە باشی لەوە ئاگادار بووە‎ ئەگەر شكایەت لە ھەرێم بكاتەوە، ئەوا بێ شك دادگای ناوبراو مافەكانی ھەرێم كە لە دەستوری عێراق دا جێگیر كراون، پێشەل ناكات. دادگای پاریس بێ ئەوەی ‎ دەستوری عێراق بكاتە بنەمای توژینەوە و حەقایق، ئەو مافەی بو خوی رەوا نابینێت ‎بریارێك بیدات تەنیا لە بەرژەوەندی عێراق بێت بە پاساوی ئەوەی چونكە عێراق دەوڵەتە، و سەروەرە. بەلام ھەمان دەستوری عێراق دانی بە قەوارەیەكی ناوە كە كولتور، زمان و نەتەوەیەكی جیاوازە، و ھەمن دەستوریش كومەلێك ئیمتیاز و مافی ئەم نەتەوەی لە بەر چاو گرتوتوە و دانی پێناوە. ھوكارەكەشی بو ئەو ئەركەیە كە بە دادگای پاریس راسپێدراوە، واتە ئیدارەدانی یاسایی یە، نەك سیاسی. لەم رویەوە ‎بەرامبەر بە بغداد، دادگای پاریس بە ھیچ شێوەیەك باسی ئیلتیزامی ھەرێمی نە لە روی ئابوری و نەش یاسایی بەرامبەر عێراق یان توركیای نەكردوتەوە. 

لەم رویەوە، ئەگەر چی ھەرێم دەوڵەت نییە، بەلام كیانێكە كە نیونەرایەتی " نەتەوەیەك" دەكات خاوەن سەروەری نەتەوەی خویەتی لە روی سیاسی یەوە، لە روی مولكی یەتی خاكەوە، و لە روی ئەو سامانەی كە لە ژێر ئەو خاكە شادراوە.  ئەم ھەرێمە، ونەتەوەی كورد لە عێراق، زیاتر لە یەك سەدەیە ‎لە گەل دەوڵەتی عێراق دا لە ناكوكی یەكی چر دان. بوچی لە ناكوكی دایە؟ لە سەر دەستبەسەرداگرتنی خاك، ملك، مال و ھتدی كورد لە لایەن بغدادەوە. بویە، بە لە بەر چاو گرتنی ھەمو ئەم فاكتەرانە، ھەرێم بە ھەمان شێوەش ملزەم نییە بە بریارەكانی دادگای فدرالی، چونكە دادگای فدرالی بە ھیچ شێوەیەك رەچاوی مافە نەتەوەی یەكانی كورد و ھەرێمی لە سەر بنەماكانی دەستوری عێراقی نەكردووە‎. دادگای فدرالی ئێستا ئەو دامەزراوەی دەوڵەتی عێراقە كە ‎پەتی سێدارەی خستوتە ئەستوی ھەرێم‎.  

بو تێگەیشتن لە رەوشی خومان، دەتوانین بە زور شێوە رەخنە لە حكومەتی ھەرێم بگرین، گرینگیشە لە سەر ئەم پێكەوە كوك بین ئەمە پرسێكی ناوخویە و گواستنەوەیان بو ‎بغداد، ھەمو سیاسی یەكی نەتەوەی دەبێت دورەپەرێز بێت. ‎بەغداد دەكرێت وەك  عومقی ستراتێژی ھەرێم بێتە ھەژماردن، بەلام، ھەولێر بنكەی یەكرێزی و پێكەوە گرێدانی ووتاری سیاسی كوردە. بنكە ھێز و نیونەرایەتی كوردە، بنكەی سەروەری سیاسی  و نەتەوەی كوردە لە كوی گشتی، ئەگەر لایەنەكانی سیاسی وەڵامدەری بانگەوازی سەۆكی حكومەت مەسرور بارزانی تایبەت بە كوبونەوەی لایەنە سیاسی یەكان كوردستان بن كە لە دوایین كوبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری كرد، ھێژای پشتگیریكردنە. ‎‎ چەتری سەرۆكایەتی ھەرێم بێت دەبێت ئەو شوێنە بێت كوبونەوەیەكی وەھای ‎لایەنە سیاسی یەكان پێكەوە‎ پێداچونەوە بە ھەلسوكەوتی ھەرێم لە ناوخو و ‎لە گەل بغداد بكەن.  گرینگیشە ئەمە وەكو دەرفەتێك بێتە قوستن بو رێكەوتن لە سەر وەسیقەیەكی سیاسی كوردی بە ناوی " میساقی نەتەوەی" یان ھەر ناوێكی گەلالە بێتە كردن لە پێناو یەكخستنی گوتاری كوردی بەرامبەر بغداد. ئەم وەسیقەیە رێگری لەوە بكات ھەر كەسەو بو رێكلامی خوی رو لە بغداد بكات بو وەرگرتنی مافی ھەرێم. ئێستا بینیمان بغداد چون ریسی ھەموتانی كردە بە خوری! ‎نەك ھیچی نەكردە دەستی حكومەتی ھەرێم، بگرە بە لایەنەكانی دیكەشی گوت، ئێوە بوھای دوو فلس ئەرزشتان نییە. كە ئەمە ھەلسوكەوتی بغداد بێت، لایەنە سیاسی یەكان چاورەوانی مەرحەمەت و پارانەوەی چین بو بغداد؟ پارەمان بە قەرز پێ بدات؟ ئەمەش گرینگە پێداگیر بین لە سەری ،‎ھەر لایەنێك ئامادە نەبێت بەشداری ‎لە كومبونەوەكانی سەرۆكایەتی ھەرێم بكات، رێكاری یاسایی بەرامبەری بێتە گرتن و وەكو حزبی سیاسی لە ھەرێم موڵەتی چالاكی لێ بێتە ستاندن و‎ قەدەخەكردن. ناكرێت ئێمە بو خومان رێز لە دامەزراوەكانی خومان نەگرین.

ئەو وێنە سایكولوژی مەترسیدارە ئێستا خوی سەپاندوتەوە بە سەر ھەرێم‎، پێویستی بە لێكپچرانی جدی ھەیە و دروستكردنی زەمینە بو ‎خوێندندوەیەكی نوێ. یەكێتی و پارتی دوو ھێزی بربرەی ھەرێمی كوردستانن و بەشێكی گەورەی سەركەوتن و شكەستەكانی ئەم ھەرێمەش ھەردو لایەن ھوكارن. ‎ھەر یەكەوە پێگەیەكی تایبەتی ھەیە. دەكرێت كوك بین لە سەر ئەمە پێگەی پارتی جیاوازە، نەك ئەوە بێت لە پێگەی یەكێتی كەم بكرێت، بونی یەكێتی بو بالانسی ھێز و ھتد لە ھەرێم گرینگە.  ھەردو حز ب ‎ھەم سیاسین، ھەمیش بنەمالەی، بەڵام بنەمالەی بون لە لای پارتی توخترە و بە ھەمو توانایانەوە بەردی بناغەی ھێزی پارتین. بنەمالەی بارزانی دامەزراوەیكی تایبەتە. ‎لە دژوارترین دوخ دا پارتی بە پێداگیری و خوراگیری توانیویەی سەركەوتن تومار بكات، ھوكارەكەشی بو بنەمالەی بارزانی دەگەرێتەوە. ئێستاش گوشاری زور لە سەر پارتی یە، لە لایەن حكومەتی عێراق، ئێران، توركیا و ھێزەكانی كوردستانی و لە ناوخوش دا شاراوە نییە جەماوەر، سەركردایەتی، كادر و ھتد لە پارتی توراون. لە دواین سەرەدانی سەرۆك بارزانی بو دەڤەری دھوك، نارەزایەتی یەكان لە ناو كومبونەەكان جمەیان دەھات. ‎خوپێشاندانی دھوك ‎بو پشتیوانی لە كەركوك، نمایشێكی پوپولیستی كە ‎پارتی بە ھەمو توانایەكی یەوە نەیتوانی 5000 كەس كو بكاتەوە. جێگای سەرەنج و توانجە!‎ ئەمە نامەیەكی گرینگە بو سەركرادیەتی پارتی، تایبەتیش بنەمالەی بارزانی. ‎

گرێدراو بە پرسی پارتی و ھەرێم و دەرباسبون بو قوناخێكی نوێی بەھێز، ھەرێم لە رادەبەردەر پێویستی بە دەوری میحوەری  پارتی ھەیە. ئەوەی گرینگە لەم دوخە ھێزە كوردستانی یەكان ‎تەنازول لە كومەلێك پرسی جەوھەری بكەن، لە سەوشیان‎ پارتی پێویستی‎ زیاتر لە ھەمو لایەكی دیكە تەنازول بكات. بانگەوازی مەسرور بارزانی بو كومبونەوەی لایەنە سیاسی یەكان، بو خوی ئێعترافێكی جەوھەری یە كە ئەو وەكو سەرۆكی حكومەت نەیتوانیوە لە ئاستی متمانەی ھێزە سیاسی یەكان بێت و ‎ھوكار گەلێكیش ھەن. بو نمونە، دەكرێت ئاماژە بە تیمی دانوستاندكاری ھەرێم بكرێت، ھەتا بلێیت تیمێكی لاواز بووە. نەبونی تەجروبەی دانوستاندن، نەبونی پاشخانی ھەلسوكەوتكردن لە گەل دامەزراوەكانی دەوڵەت، كادری دەرەجەی سێی حزبی، پشتبەستو بە سەرۆك بارزانی، خودزینەوەو ‎ و پێوە دیاربونی جورێك ئێھمالكردن بە شێوەیەك كە ‎سود لە توانای ئەو كەسانە بێتە وەرگرتن لە ماوەی پێشوتر ‎تەجروبەی ھەلسوكەوتكردنی یان لە گەل بغداد ھەبووە ‎‎چ وەكو پارلەمانتار، كەسانی بیروكراتی و ھتد. من لە جیاتی مەسرور بارزانی بوام، تێمێكی دانوستاندكاری توكمە و بەھێزم لە نیونەری ھەمو ھێز و لایەنە كوردستانی یەكان رێكدەخست‎. بگرە  ئەرك و بەرپرسیارەتیشم دەسپارە كەسانی وەكو د. بەرھەم سالح، ھوشیار زێباری، فازل نەبی برێكاری پێشوی وزارەتی دارایی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید، پارلەمانتاری پێشوە و ئەندامی لژنەی دارایی و ھتدەكان. بونمونە لە سالەكانی 1990 كاك نێچیرڤان بارزانی‎ ئەندامی وەفدی بەرەی كوردستانی بو دانوستاندن لە گەل سەدام حسێن، جیاوازی نێوان كاك نێچیرڤان بارزانی و وەفدی ئێستا‎ پێگە و ‎پشتێنەیەكی مێژوی یە. كامە ئەندامی دانوستاندكای ھەرێم خاوەن پێگە و پشتێننەی مێژووین؟ 

لە رێككەوتنی سیاسی پێكھێنانی حكومەتی سودانی لایەنەكان رێككەوتون كە پرسی موچەبەرەو ئاقاری بە سیاسی كردن نەبەرێت. واتە، لە بەشی بودجەی ھەرێم، ‎موچە، لە لایەن عێراقەوە دابین دەكرێت ھەتا ئەو كاتەی یاسایی نەوت و گازی عێراق پەسەند دەكرێت. لەم رویەوە، لایەنە عێراقی یەكان لە ھەلسوكەوت كردن لە گەل ھەرێم، یاسای بودجەیان وەكو بەربەست لە بەرامبەر جێبەجێكردنی پروسەی سیاسی رێككەوتن كراو لە سەری، لە دژی ھەرێم بەكاری دێنن‎. ئەمە جێگای تێرامانە؟ لە پروسەی سیاسی دا رێككەوتنی سیاسی دەبێت لە ئیدارەدانی دەولەت بكەوێتە بوواری جێبەجێكردن. واتە رەنگ بداتەوە لە سیاسەتی گشتی حكومەت. ئەمە لە كاتێك  دایە، ئەوەی ئێستا لە ئەرزی واقع دێتە بەرچاو، ‎مسداقیەتی حزب و لایەن سیاسی یەكانی عێراقی كەوتوتە ژێر پرسیار. بگرە كێ زەمانەتی ئەوە دەكات لە داھاتو لەیەنەكان ‎رێككەوتنی سیاسی لە گەل یەكتر واژو بكەن، ئەگەر پارلەمانتارەكانی لایەنەكان لە پارلەمان دژی رێككەوتنی حزبی خویان ھەلسوكەوت بكەن؟ ئەمە پروسەی سیاسی توشی ئێفلیج بون دەكات، چونكە ‎كەسێكیش نیە بە رولی گارانتیكار ھەلستێت. 

نەوت و گازی ھەرێم سامانی ئەم نەتەوەیە، وەكو ھاوڵاتی و ھێزە سیاسی یەكان كێشەمان لە گەل پارتی و یەكێتی ھەیە لە سەر ئیدارەدانی ئەم مەلەفە. فروشتنی نەوت و كوكردنی داھات بو بوژانەوەی ھەرێم دەبێت پرسی ستراتێژیك و جەوھەری بێت لای ھەردو حزب كە ئێستا لە سەر بەشێكی گەورەی ئەم مەلەفە ناكوكن. مەلەفێك كە ‎سەرەچاوەی بژێوی ئابوری ھەرێمە. نەوت لە ھەمو جیھان ‎موشتەری خوی ھەیە، بە ھی ھەرێمیشەوە. ‎ھەر نێزیكترین نمونە روژئاڤای كوردستان بێنین بەرچاومان، دەتوانین بپرسین نەوتی روژئاڤای كوردستان چون دەگاتە بازار و دەبێتە داھات؟  كاتێك ‎وەكو كیانێك كونترولی جوغرافیا و ‎سنوری دەوڵەتانت لە ژێر دەست دابێت، موشتەری نەوت لە بەر دەرگایە. بە ھەمو تەجروی كە پارتی و یەكێتی ھەیانە‎، ھەلسوكەوتكردن لە گەل نەوت و گازی ھەرێم و پەیداكردنی دەریچەیەك بو بە بازاركردنی، شتێكی مەحال نییە.‎ بویە، بغداد و لایەنە وەلائیەكانی لە ھەرێم دەبێت بیر لە پەیدا كردنی رێكاری دیكە بكەن كە چون ھەلسوكەوت لە گەل ھەرێم بكرێت.  ئەوەی بە دەستی بغدادەوەیە تەنیا حبر علی ورقەیە و ھەرێمیش بە گوێرەی دەستوری عێراق سەرپشكە ھەلسوكەوت لە گەل پرسی نەوت دا بكات، بە تەنسیق و تێگەیشتن لە گەل عێراق یانیش لە دەرەوەی دەسەلاتی عێراق. ھەردوكیان بو ھەرێم واریدە و لە بەر دەستە. عێراق سەرپشكە كامەیان ھەلدەبژێرێت.  

‎سەبارەت بە ھەلسوكەوتەكانی دادگای فدرالی، ئەركی دادگای فدرالی ‎شرۆڤەی دەستوری عێراقە بەو ئاراستەی كە پێی دەگوترێت ئیدارەكردنی " دەستوری عێراق" واتە لە یاسادەرنەچونی ھەلسوكەوتی دامەزراوەكانی دەولەت لە روی بنەما یاسای یەكان. ئەوەی دەبینین ھەر لە 2005 ەوە ھەتا ئێستا جەستەی دەستوری ئێراق توشی دەستدرێژی سیاسی و خوسەپاندن دەبێت. بە ھوی قبول نەكردنی راستی دەولەتی عێراق، كە كورد نەتەوەیەكی ھاوشانی نەتەوەی عەرەبی یە و بەشێك نییە لە جوغرافیایی عەرەبی، بە ھوی ئەوەی ئێستا كورد خاوەن سەروەری یە و مەترسی یە بو سەر سەروەری عێراق وەكو دەوڵەت،  دادگای فدرالی ئەركە گەورەكەی كە پاراستنی دەستورە، گوریەوە بە ئەركێكی پێراسپێدراو یانیش لە نەزانی ئەركێكی وەھا جێبەجێ دەكات. ھەلسوكەوتی ئێستای دادگای فدرالی و بریارەكانی لە دژی ھەرێم تواندنەوەی دەستوری عێراقە لە مەفھومی بونی دەستور وەكو دامەزراوەی دەوڵەتی عێراق. بێ ھەلوێستی لە روی كرداراوە لە لایەن ھەرێم بەرامبەر بریارەكانی دادگای فدرالی دروستكەری مەترسین، لەم رویەوە، پێویست دێتە دیتن ھەرێم ‎ئەم ھێزە بە خوی بدات ھیچ ئێعترافێك بە بریارەكانی دادگای فدرالی دەرمافی ھەرێمی كوردستان نەكات. ھوكارەكەشی دیارە، ‎بریارەكان سیاسین. ‎

كوكەرەوە
كورتی یەكەی ئەوەیە، ئەو ژینگەی كە ئێستا بكەر و دروستكەری سەرەكی ھەردو لایەنی پارتی و یەكێتی ن، نەك پێویست بەلگو ژیانەوەیە لە سەر ستراتێژی یەكی ھاوبەش لە سەر بنەمای لێكتێگەیشتن و ممارسەری دەسەڵات لە حكومەت، دەولەتداری و ئابوری رێكبكەون. ئەوەی ئەم خەلكەی بێ ئومێد كردوتەوە، لەو بروایەدام پرسی موچە نییە، خو لە سالانی 1990 كانیش ئەم پرسە گەورەتر بو، بەلام ناكوكی سیاسی نێون لایەنەكان و ھاولاتی كە چاو بردوتە ‎‎مەتبەخی سیاسی، ‎بوتە " یاریگای مندالان". ئەم وێنەیە ھاولاتی شەكەت كردوتەوە. ئەو دەپارێتەوە كە فاكتەری دەرەكی ھەر ھیچ نەبێت بتوانێت چوارچێوەیەك بوی دیار بكات بو ئەوی ئاسویەكی رونی ھەبێت، بو ئەویە بتوانێت بەرنامەیەك بو داھاتوی خوی دارێژێت. 

ھاوكات ئەگەر ئێستا بەشێكی زوری لایەنە كوردی یەكان ‎لە بغداد سلاوێكی یان لێدەكرێت لە بەر ئەوە نییە ‎بغداد سەرسامیانە! ئەوەی ھەیە، دو فاكتەرە، دژایەتی كردنی پارتی و سیاسەتی حكومەتی ھەرێم. لەم رویەش بغداد و بەشێك لە لایەنە كوردستانی یەكان چونەتە بەرەیەكی ھاوبەش دژی پارتی و حكومەتی ھەرێمی كوردستان. پارتیش بە خوسەپاندن تومەتبار كراوە و ئەمەش ھەتا رادەیەك دروستە. ‎لە روی پێگەی جیوستراتێژیكی پارتی لە پێگەیەكی بەھێز دایە لە چاو لایەنەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان. ‎پارتی كونتترولی سنوری ھەر چوار وەڵاتی داگیركاری كوردستان دەكات، واتە، ‎بەشێك لە سنوری ئێران- ھەرێم، ‎توركیا. ھەرێم، روژئاڤای كوردستان- ھەرێم و ھەرێم- عێراق. كوی گشتی ئەم سنورانە خاوەن دەروازەی جموجولی ئابوری گەورەن بو دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان. لە بیرمان نەچێت ھەرێمی كوردستان لە رێگای بریارێكی كومەڵگای نێودەولەتی و ئەنجومەنی ئاسایش ھاتوتە ئارا، و كومەڵگای نێو دەوڵەتی مولزەمە بە پاراستنی. ‎بو عێراقیش رێگە پێدراو نییە ھێز بەرامبەر ھەرێم بجولێنێت. سنورەكان بو ئەم مەبەستە دیاركراون. ‎‎لە روی جیوپولیتیكی و ستراتێژیكی یەوە پارتی بالادەستە. ئەوانەی دەلێن پارتی كارتی بە دەستەوە نەماوە، ‎بەھەلەچونێكی سیاسی یە و خوێندنەوەی ھەلەیان ھەیە بو روداوەكانی ناوچەی روژھەڵاتی ناوەراست و عێراقە بەو ئاراستەی كە دیارە دژی ھەرێمی كوردستانن. بویە پارتی چاكەیەك دەكات لە پروسەی سیاسی عێراق بكێشێتەوە. 
 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×