ھەرێم‌و دەرفەتەكان

د. سەردار موسی شەریف
  2019-06-18     898

وەكو راسپێردراوه‌ لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داھاتوی ھەرێمی كوردستان، بەرێز كاك مەسرور م. بارزانی، نەك تەنیا ئەركێكی قورسی لە سەر شانە، ھوكارەكەشی بو ئەوە دەگەرێتەوە كە ‎ھەرێمی كوردستان لە دوای سالی 2014 نەك تەنیا شەرێكی چەكداری بە درێژاھی سنورێكی 1050 كم ی لە گەل رێكخراوێككی درندەی وەكو داعشی بە سەركەوتوانە تێپەراند، بەلكو لە روی سیاسیش ھەم لە سەر ئاستی ئێراق و جیھانیش خەریكی شەرێكی سیاسی مان و نەمان بو، ئەویش تەحەداكردنی بغداد و جیھان بە رێكخستنی ریفراندومێكی سەركەوتو، و دوای ئەوەش شرێكی مان و نەمان لە گەل عێراق و دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان كە بە ناوی خیانەتی 16 ئوكتور پێناسەكراون، ‎لە ئێستا دا كاك مەسرور م. بارزانی دەرفەتێكی زێرینی لە بەر دەستە بو ئاوەدانكردنی كوردستان، ھاوشێوەی سەرپەرەشتیكردنی مەلەفی ئەمنی كوردستان. 

ئەگەر كاك مەسرور بارزانی لە روی ئیدارەی سیاسی یەوە كەسایەتی یەكی تاقینەكراوە، لە روی بەرێوەبردنی یەكێك لە حەساسترین دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان كە ئەركی پاراستنی ئاسایشی دەرەكی و ناوخوی ھەرێمی كوردستانە، سەركەوتنی گەورەی بە دەست ھێناوە. ھاوشان، دامەزراوەیەك كە ئەمرۆكە بێجگە لەوەی كە لە كوردستان جێگای متمانەی ھاولاتی یان بێت، لە سەر ئاستی بەرەی ھاوپەیمانانیش دامەزراوەیەكی متمانەپێكراوە. رێكخستن و پێكەوەگرێدانی دامەزراوەیەكی وەھا گرینگ بە دامەزراوە ئاسایشە كەنای ھاوپەیمانان بو خوی فاكتەرێكی گرینگە كە ئاماژە پێدەری ئەو راستی یە، كە ھەرێمی كوردستان داھاتوی یەكی گەشاوەی ھەیە لە سەر نەخشەی روژھەلاتی ناوەراست. 

ئەگەر چی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی ئەم 5 سالەدا لە روی ئابوری یەوە لاوازی یەكی بە خویەوە دیوە، بەلام ئەمە نابێت ببێتە ھوكاری ئەوەی كە گەش بین نەبین بەوە دەتوانین داھاتوی یەكی باشتر بو ھەرێمی كوردستان و ھاولاتی یان دابین نەكەین. ھەبونی متمانە و باوەری بە خومان، ئەو فاكتەرەیە كە دەتوانێت " پارێزڤانمان" بن لە لایەك و لە لایەكی دیكەشەوە ھاندەرمان بن لە پێناو ئاوەدانكردن و پێشخستنی ھەرێمی كوردستان. لەم رویەوە، یەكێك لەو دەرفەتانەی لە بەر دەستی ئێمە لە ھەرێمی كوردستان دا ھەیە، ئەوەیە كە كومەلگایەكی كراوەین، پێكەوەژیانی كومەلایەتی، ئاینی و كەمەنەتەوەی ھەرێمی كوردستان فاكتەری بەھێزن لە پشتیوانی نێو نەتەوەی بو ھەرێمی كوردستان، لە ھەمان كاتیش، فاكتەری گرینگ بو وێنەكردنی ھەرێمی كوردستان بو جیھانی دەرەوە لە وێنەیەكی بەراوردكاری لە گەل وڵاتانی ناوچەكە، كە خاوەن كێشەی گەورەن لە گەل كەمنەتەوەكان و ئاینی یەكان. 

ھەرێمی كوردستان لە دوای 2003 ژینگەیەكی بە جیھانبونی باشتری بو رەخسا لە پێناو نیونەرایەتی كردنی پرسی گەلی كورد كە ھوكارەكەش بو دانپێنانی دەستوری عێراق دەگەرێتەوە. ئەم دانپێنانە دەرگاكانی دیپلوماسی فەرمی و نافەرمی بە روی ھەرێمی كوردستانی لە سەر ئاستی ھەرێم و جیھانی كردەوە كە پرسی كوردی بردە قوناغێكی دیكە. لە روی سیاسیش ھەرێم بە ھوی كەسایەتی جیاواز لە عێراقی عروبە، سەرەنجراكێشتر بۆ، بو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا  و زوربەی جارانیش ھەرێم وەكو دەرگایەك بو ھاتنەوە ناو عێراق سودی لێوەرگیراوە. 

ئەوەی لە ئێستاوە دەتوانین ئاماژە پێی بكەین وەكو فاكتەرێكی گرینگ بو بەھێزبون و بەھێزكردنی پێگەی ھەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی جیھان دا گرینگە كاری لە سەر بكرێت، پرسی "شەری داعش، كومەلگای فرە ئاینی و سیستەمی پێكەوە ژیانی" نەتەوایەتی و ئاینی لە ھەرێمی كوردستانە، كە پێویستە بەشێكی گرینگ بێت لە دیپلوماسی گشتی ھەرێمی كوردستان لە ئاراستەكردنی خیتابی سیاسی بو جیھانی دەرەوە بە تایبەتی وەلاتانی پێشكەوتوو ئەوانەی خویان بە ھاوپەیمان یانیش ھاوبەشی ھەرێمی كوردستان لە قەلەم دەدەن. ‎

پەیوەندیدار بەم بابەتە، سەرۆكی داھاتوی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەركێكی گرینگی دەبێت لە بەرجەستەكردنی یاسایی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان و راكێشانی وەبەرھێنەرە بیانی یەكان بو ھەرێمی كوردستان، كە پێویستە كەسی خویان سەرپەرەشتی ئەم بابەتە بیكات. دەبێت گرێمانە بێتە كردن ھەرێمی كوردستان نە " نەوت نەش گازی سروشتی" ھەیە، بەلكو دەبێت داھێنان بكرێت لە پێناو بوژاندنەوەی ئابوری ھەرێمی كوردستان. لەم رویەش دەبێت ھەرێمی كوردستان بێجگە لەوەی كە گرینگە كوت و بەندەكانی (structural challenges) كە لە رابوردو لە بەردەم وەبەرھێنەرانی بێگانە ھەبون، كە لێرە من ئەو كوت و بەندانەم لە چوارچێوەی دەستەواژەی سیاسی/ئیداری/كومەلایەتی م جێگیر كردون، دەبێت لابدرێن. 

دەبێت وەبەرھێنان دابەش بكرێت بە سەر دوو كومەلگا، یەكەم، وەبەرھێنەرانی كوردستانی( ناوخو و دەرەكی)، كە گرینگە پشتگیری یەكی جدی یان لێ بكرێت و لەم رویەش دەبێت لە گەل لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێمی كوردستان دانوستاندنێكی چر بكرێت و بە شێوەیەكی ستراتێژیك وەبەرھێنان لەو بوارەدا بێتە كردن كە پێداویستی یەكانی " سەربەخوكردنی ئابوری" دابین بكات، و وەبەرھێنەرانی بێگانەش دەبێت لە ناو بەینی وەڵاتانی ھاوپەیمان و ھاوبەشی جیھانی پێشكەوتو و روژھەلاتی ناوەراست لێك جیا بكرێن لە پێناو بەھێزكردنی پێگەی ھەرێمی كوردستان ھەم لە روژھەلات ھەمیش لە جیھان. بویە، یەكێك لە ئەركە سەرەتایی یەكانی حكومەتی داھاتو، دروستكردنی دەرفەت كارە دەبێت بو گەنجان، و رێكخستنی ئابوری ھەرێمی كوردستان، و بە دامەزراوەی كردنی پەیوەندی یە ئابوری یەكانی ھەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی روژھەلاتی ناوەراست و ھەمیش جیھان. 

گرینگ نییە ئێمە خاوەن ھێز و جبەخانەی لەشكەری گەورە بین بو ئەوەی بتوانین خاوەن كاریگەری بین، نا، دەتوانین بە شێوەیەكی ستراتێژیك و بەرنامە بو دارێژراو، ھەرێمی كوردستان بیكەین بە ئەكتەرێكی خاوەن پێگە لە روژھەلاتی ناوەراست. ئەگەر ھەرێمی كوردستان بتوانێت لەم رویەوە ستراتێژی رون و ئاشكرای ھەبێت و كار بو ئەم بابەتە بیكات كە ببێت بە ئەكتەرێكی خاوەن پێگە و كاریگەری لە روژھەلاتی ناوەراست، ئەوا بێ ھیچ كوت وبەند لە سەر ئاستی جیھانیش " حیساب" بو كراو دەبیت و ریزیشت لێدەگیرێت. 

بویە، خەباتی كابینەی داھاتوی ھەرێمی كوردستان لە روی سیاسی یەوە، كە پەیوەندیدار بێت بە سیاسەتی دەرەوە، دەبێت بتوانێت روژھەلات و روژئاڤا لە ھەرێمی كوردستان كویان بكاتەوە و نەك تەنیا ببێت بە ناوەندێكی ئابوری، بەلكو سیاسی و كولتوریش دەبێت تەواوكەری ئەم ستراتێژی یە بێت. بە تایبەتی پێشەوازی كومەلگای جیھانی لە ھەلبژاردنی سەرۆكی ھەرێم نامەیەكی كراوەیە بو بەرپرسانی ھەرێم و دەوڵەتانی ھەرێمایەتی، كە حیساب بو ھەرێمی كوردستان لە عێراق و روژھەلاتی ناوەراست دكرێت، ئەوەی ماوە چەند و چونیەتی سیاسەتكردنی ھەرێم دەبێت لە كوتایی دا ھەلسەنگێنەری ئەم متمانەیە دەبێت. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×