تەونی چیرۆكە نەگوتراوەكەی چراخان

د. سەردار موسی شەریف
  2021-07-28     1724
‎لە دوای 2003 ژینگەیەك لە ھەرێمی كوردستان دروستبوە جێگای سەرنجە. لە پێرێكدا ‎"ژن"ێك سەریھەلدا، كە بۆ كومەڵگای ئێستای ھەرێمی كوردستان "ظاھرە phenomenon"یەکی یەكجار جیاواز بو. ئەو بوتە بەشێك لە سیستەمێك كە مولكی خوی نییە، بەلكو ئامرازێكی بوژێنەری ئەم سیستەمەی، ‎ئەو بوە بەئامرازێك و رێگایەك بۆ لوشدان و شاردنەوەی سامانی گشتی، ئەو بۆ خوی بوتە بە سیستەمێكی تایبەت، ئەو بەشێكە لەسیستەمێك كە كۆمەڵگای كوردی مەرگەساتیەتی و لە ھەوڵی رزگاربونییەتی لە مەرگەساتێك كە گیرۆدەی بووە. ژن، ئەو ژنەی كە مەبەستمانە بوە بە ماركەیەك بۆ گەندەلی، ماركەیەك بۆ دابینكردنی پێویستی تایبەت، ‎ماركەیەك بو شاردنەوەی نھێنییەكانی بەرپرسان، ماركەیەك بۆ دەستكەوتی مادی و ھتد، ماركەیەك بۆ گەیشتنی ھەندێك كەس بە ئامانجە شاراوەكانییان، ئەو شادەماری ژیانی سیستەمێكی گەندەل و داروخاوە.‎

 چراخان رەفیق  (2021-07-23 لە چاوپێكەوتنێك لە گەل روژنامەی درەو میدیا) ناوێكە لە دوای پەیدابونی نەوت لە ھەرێمی كوردستان و ھاتنی ئاشتی ھەورامی (وەكو كەسی یەكەم لەدارشتی سیاسەتی نەوتی ھەرێمی كوردستان) بۆ ناو كایەی سیاسی و بەرێوبەرایەتی ھەرێم، كە سەدەمی زێرینی ھای لایڤی ھەرێم و بەرپرسان بو، ناوی كەوتە سەر لێوان. ھەر جارەو شتێكی دەگوت و دەڵێت. ئەگەر بە ھەلە نەبم باسی ئەوەی كرد كە سەرمایەی "50" ملیون دولار وەكی میراتی بنەماڵە بۆی ماوە. دانیشتویی وڵاتی ئەلمانیایە، و ھتد. جا نازانم لە ئەلمانیا بیت و میراتێكی 50 ملیونیت بو بمێنێت، دەبێت " باج"ی ئەم میراتە چەندە بێت؟ ئەوانەی شارەزای سیستەمی وڵاتانی ئەوروپان باش دەزانن كە باج لەسەر میرات ھەیەو دەبێت ئەو كەسەی كە میراتێك بۆی دەمێنێت، بری ئەو باجەی بو دیاریكراوە، بەپێی یاسا، ‎بیداتە خەزینەی حكومەت. ئەو دەلێت، ھەمو سامانەكەی ئێستای (‎بەموڵك‌و ماڵمەوە) خاوەنی (25 بۆ 30 ملیۆن) دۆلارم. باسی خانوەكەی لە مەسیف دەكات، خانویەکی لەتوركیا و خانویەک لەئەلمانیاش.


خاتو چراخان و ماڵی بارزانی
لەچاوپێكەوتنەكەیدا چراخان زو زو ناوی ماڵی بارزانی دەھێنێت و خۆی بەكچی ئەوان پێناسە دەكات. ‎بەزانین یان نەزانین لەچەپ وراستی مالی بارزانی دەدات، لەو باوەرشدام ئەمە ماڵی بارزانی توشی ئێحراج و سەرئێشە دەكات و كردویەتی. باسی پەیوەندی خۆی لەگەل نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم دەكات، ئەولاتریش دەروات، دیارە نەدەبو بێ راوێژكردن لە گەل ئەوان، مەبەست كاك نێچیرڤان بارزانی، مێردی بەئاشتی ھەورامی كردبا.  لە یەكێك لەکۆڵانەكانی دیمانەكە "وا دیارە بە ناو جیھانی خەیالاوی و پر رومانسیەتی شاری وێنیزی ئیتالیا"دا پیاسە دەكات و ‎باسی پەیوندی ھاورێیەتی خوی لە گەل كوری سەرۆك بارزانی، مەنسور بارزانی دەكات و ھەندێك قسە دێنێتە سەرزمان، كە نەشیاون، رەنگە لەجیھانبینی خەیالپلاوی ئەودا ئەمە زور ئاسایی بێت، بەلام كەسێك تێكەلاوی مالی بارزانی بێت، دەبێت باش كۆدەكانی ھەلسوكەوتكردنی خوێندبێت و ئاگاداری دەم‌و زاری و ھتدی بێت! لە پڕا لە ناو شەقامەكانی شاری ھەولێری حەیاتەكەمان، پایتەختی كوردستان و لە ناو تەپوتوزی پێكدادانی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی پەیدا دەبێت و باسی ئەوە دەكات ئەو ھەتا ئێستا چاوی بە كاك مەسرور، سەرۆكی حكومەت نەكوتوە. ئەو لە دڵەوە، بە بەڵامێك كە ھوكارەكەی نادیارە، خوازیاری بینینی سەرۆكی حكومەتە. ونبو و سەرلێشێواو لە ناو رێگاوبانەكانی شەقامەكانی ئیستانبول، ئەوروپا، دوبەی و خوی گەیاندوتە ناو كولانە تازە پولیش كراوەكانی ھەولێری پایتەخت بە كومەلێك مەلەفەوە كە تایبەتن و ھەر ھەمویان جێگای سەرنج و بایەخن بو سەرۆكی حكومەت، و خوازیارە چیروكە پر لە رومانسیەتی  "پابلو ئێسكوبارەكانی نەوتی ھەرێمی كوردستان" بو سەرۆكی حكومەت باس بكات.  ئەو لە جیھانی فانتازیای خۆیدا وادەزانێت ئەم ھەرێمە لە سەردەمی شوڕشی ئەیلولدا دەژیت. ئەو‎ نازانێت گەیشتن بەزانیارییەكان، ‎تەنیا " كلیكێك" لە ناو پەنجەی دەست‌و مێشكمان دورە. جا بگرە سەرۆكی حكومەتێك كە خۆی بەرێوەبەردنی یەك لەھەستیارترین دامەزراوەكانی ئەم ھەرێمەی بەدەستەوە بوبێت و لەروی زانیارییەوە لاواز بێتە بەرچاو.‎ ئەوەی خاتو چراخان دەیەوێت وەكو كاسێتێكی سترانەكانی "محەمەد عارف جزراوی" كە بوەتە بەشێك لەكلاسیكەكانی سیاسەت و ئابوری دەبەنگی ھەرێمی كوردستان، بیداتە بەگوێچەكەی سەرۆكی حكومەت،‎ تەقەی سەرمان دێت. بە راستی چەند خوشەو چەندە بە تامە.

تەونی گەندەلی نەوتی ھەرێم
چراخان ئاماژە بە چەند ناوێك دەكات كە‎ پێگە و ئەرك و دامەزراوەكانی یان لە ھیچ كەس شاراوە نییە,، لە ھەمان كاتیش ئەو ئەم كەسانە تومەتبار دەكات بە دەست بەسەرداگرتن و فرت و فێلكردن لە داھاتێك كە لە رێگای ھەلسوكەوتكردن لە گەل ‎ نەوتی رەش و و ‎بە  " دز وجەردە" پێناسەیان دەكات. خاتو چراخان لە تومەتباركردنی سەرۆكی حكومەتی پێشو و ئێستاش ناراوەستێێت، بەلكو لە رێگای ھێنانی كومەلێك ناو، ئەو راستەوخو ئەوان ‎تومەتباردەكات بە ھەبونی دەست لە گەل ئەم كەسانە كە پروسەی بە كاش كردنی نەوتی رەش بەرێوەدەبەن. لە كومپانیای ‎‎" ‎زیپو" بگرە ھەتا  ئەو كومپانیایە كە بە قەولی خوی دەلێت ھی ئەوە بە ناوی ‎" كاندید". ‎لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە و ووردبون لە ناوەرۆكی، وێنەكە گەورەتر و رونتر دەبێت بو رای گشتی بە ھوی ناوھێنانی‎ كومەلێك كەس كە دێنە ناو بابەتی وروژێنەری تایبەت بە سەوداكانی نەوتی ھەرێمی كوردستان و مێتودی سپی كردنی مادەی خامی نەوت و نەوتی رەش و ھتد بو پارەی كاش كە مەزندە دەكرێت ملیاران دولار بن. ئەمە لە كاتێك دایە ناوی كومپانیاكان بو ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ناوێكی نامو نین. لە پرسێكی گرینگ تایبەت بە نەوتی ھەرێم، چراخان ئاماژە بەوە دەكات كە گرێبەستە گرینگەكانی نەوتی ھەرێمی كوردستان ھێشتا لە دەستی " ئاشتی ھەورامی" دایە و بە شاراوەیی ئەركەكان بەرێوەدەبات بو ئەوەی كە كەس ھەست پێی نەكات، و حكومەتی ئێستا لە گەل وەزیری سامانە سروشتی یەكانی ئێستا تەنیا بە كابرایەكی جێبەجێكارێ كومەلێك پرسی بچوكی وزارەت پێناسە دەكات.


چیرۆكە سەرنجراكێشەكان
چراخان ھاولاتی ئەلمانیایە، و لە روی یاسایی یەوە دەتوانێت پشت بە یارمەتی دیپلوماسی و یاسایی دەوڵەتی ئەلمانیا ببەستێت. خو ئەگەر ھەمو ئەو تومەتانەی كە ئەو ئاراستی كومەلێك كەس دەكات بە بەلگە بتوانێت بو دامەزراوە یاسای ی یەكانی وڵاتی ئەلمانیا بیسەلمێنێت كە ئەو دەستی تێیایدا نەبووە، ئەوا بێ شك دەوڵەتی ئەلمانیا پشتگیری و بەرگریشی لێ دەكات. بەلام ئەلمانیا چی لە ھاوڵاتی یەك بكات كە ھەتا سەر ئێسقان تێوەگلاوە لە " زولمكردن لە ملك و مالی گشتی نەتەوەیەك، چی لە ھاولاتی یەكی خوی بكات‎ كە بوتە ئامرازێك بو سپی كردنی سامانی بەرپرسانی ولاتێك كە داھاتەكە لە روی شەرعی یەوە ھی ئەو  و ئەوان نییە؟ چی لە ھاولاتی یەك بكات، كە بو خوی لە رێگای ناشەرعی و نایاسایی یەوە سامانی كوكردوتەوە و ھتد....."؟ . بویە، بە لە بەر چاو گرتنی ھەمو راستی یەكان، ھەر دیسان دەوڵەتی ئەلمانیا پشتگیری و بەرگری لە ھاوڵاتی یەكەی دەكات. پێتان وا بێت كە دەوڵەتێك وەكو ئەلمانیا پێزانینی نەبێت لە سەر سیستەمی سەوداكردنی بە نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان؟ پێتاون وایە كە ئەلمانیا و وڵاتانی ئوروپایی توری سەوداكەرانی ھەلسوكەوتكردن لە گەل داھاتی نەوت و گازی كوردستان و سپیكردنی پارە ناشەرعی یەكانیان نییە كە لە سنوری ولاتانی ئوروپا لە جموجولدایە؟

خاتو چراخان كومەلێك كەس تومەتباردەكات بە ھەولی ‎كوشتی لە مەسیف سەلاحەدین، ھاوتەریب دامەزراوەكانی حكومەتیش تۆمەتباردەكات كە ‎بكەرانی تەقەكردنەكەیان ئازادكردوتەوە.‎ چرخان كە ئاشتی ھەورامی بە ھەولی كوشتنی تومەتبار دەكات و ئەگەر شكی لە قسەكانی خوشی نەبێت، بێ شك ئاشتی ھەورامی لە پشت قەفەسەكانی زیندانەكانی ئەلمانیا یان بریتانیا سافی دەبێت. بەلام، بوچی ئەو ئەم كارە ناكات؟ بوچی وەكوی ھاوڵاتییەكی ئەلمانیا ناچێت بو بەردەم سیستەمی داددوەری ئەلمانیا و ئەگەر دەیەوێت گەندەلكاران بداتە دادگا، ‎كە دەلێت تەعدایان لێكردووە و ئەو بەڵگەی لە لای، ھەموی تەزویرە!

چراخان تەھدید لە پارتی دەكات كە ھەتا ئێستا نەیانھێشتوتە ئەو راستییەكان بدركێنێت، بەلام لەمەودوادا ئەو چیدیكە بێ دەنگ نابێت، ئەمە لە كاتێك دایە، لە خوێندنەوەی بابەتەكە ھەست بەوە دەكەیت، كە چراخان لە راستی دا " كاراكتەرێكی سەرەكی نەوتی" ھەرێمی كوردستان بووە، بە پێی دەربرینەكانی خوی. ئەوەی جێگای سەرەنجە قسەكانی چراخان پێكەوەگرێدانێكی گەورەیان نییە. كەیسەكانی ‎90 ملیۆن دۆلاری، و 35 ملیونەكەی نوشیروان مستفی و 50 ملیونەكەی عەلی حەمە سالح، ئەوەی راستی بێت ئەمە " چیرۆكی عەشقێكی نەووتراوە".

ئەمە ھیچ لە پرسەكە كەم ناكات، بەلام لە روی یاسای یەوە. ئەو ئێستا چەندین جار ئاماژە بە ناوی سەرۆكی حكومەت، كاك مەسرور بارزانی، دەكات، و زانیاری یەكانی چراخان بونەتە بە گوشار بو سەر سەرۆكی حكومەت‎. ئەوەی ئێمە ھەمومان پێویستیمان پێ یە، وەكو پرسێك كە پەیوەندیدارە بە سامانی گشتی، جولاندنەوەی دامەزراوەی یاسایی و دادوەری ھەرێمی كوردستانە لە دژی چراخان  و ئەو كەسانەی ئەو ناویان دەبات ‎لە چاوپێكەوتنەكە، ‎و بە گوێرەی داخوازی ئەو كە خوازیارە زانیاری و راستی یەكان بدركێنێت. كومەلێك كەس  ‎تێوەگلاو لە لوشدانی داھاتی گشتی، و دەستی ناپاكیان ھەبووە لە ھەلسوكەوتكردن لە گەل پرسی نەوتی ھەرێم. ئەگەریش نا، ھەر راستگوتراوە، بو حكومەتیش "ئەمڕۆ نابێ جومعەیە" و الجمعەش " حج المساكین"ە.


سەرەچاوە:
چراخان رەفیق لە دیمانەیەكی تایبەتی (درەو)دا، (2021-07-23)، مالپەری، drawmedia.net
تهديدات بـ”القتل” تطال طليقة وزير كردي بعد تسريبها معلومات عن تورطه بتهريب النفط (2019-05-28)، مالپەری YesIraq.com
على طريقة الأميرة ديانا والقاضي عزت توفيق.. التخلص من طليقة وزير الثروات الكردي,(28 أيار/مايو 2019)، مالپەری Kitabat.com
مصدر یكشف: مسرور بارزانی رەفض ادخال اشتي ھورامي بحكومتە بسبب " فسادەی..جھتان اجبرتاە! (2019/07/27)، مالپەری Baghdadtoday.com

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×