غەدرو خیانەت

سەباح یاسین
  2023-09-15     404

دوو ساڵ بەسەر تاوانی کوشتنی فوئادی سۆلیداریەتی ناسراو بە"فوئاد رەش"دا تێپەڕ بوو، کەچی دەنگ لەرۆشنبیری کورد، پارتە کوردیەکان‌و سەرۆکی پارتە کوردییەکان‌و خەڵکی گەرمیان‌و شارباژێر، سلێمانی‌و رۆژئاوای کوردستان بەرز نەبوەو نەیانپرسی بۆ ئەو مرۆڤە سودبەخشەی ئێمە وا ئاسان کوژرا؟

پرسیار بەو مانایە گرنگە کە ئێمە وەکو مرۆڤ لەخودی خۆمانی بکەین؟ چونکە غەدرو خیانەت کە لەفوئاد کرا، هاوتایە بەو غەدرو خیانەتە کە کۆڵۆنیستەکان لەکوردبوونی مرۆڤی کوردیان کرد.  بەداخەوە رۆشنبیری کورد پەی بەناکردگاری غەدرو خیانەتی کۆڵۆنیست‌و ئەقلی کۆڵۆنیست نەبردوە کە سەرۆکی پارتە  کوردیەکان بۆ مانەوەی خۆیان لەسەرکردایەتی پارتەکەیاندا کاری پێدەکەن. سەرکردەی پارتەکان بەهۆی ئەندامە دەروێش‌و خەلیفە سیاسیەکانیانەوە تا مردن لەعەرشی دەسەڵاتی حیزبەکانیان دانابەزن‌و ئەوەش مانای وایە  ستەمکارن‌و ستەمکار دژ هەرەوەزییەو دەروێش هەرەوەزییان بەکاردەبات.

پێدەچێت فوئاد لەلایەن دەستەو تاقم پارتەکانەوە کوژرا بێت، ئەگەرنا چۆن کوشتنەکە بەو جۆرە دەشارایەوە. 

 پرسیارەکە ئەوەیە کێ فوئادی کوشت؟ بۆچی کوشتیان؟ بۆچی کوشتنەکەی شآردرایەوە؟ شاردنەوەی ئەو جۆرە تاوانە بۆ لێزانی کۆلۆنیست کە ستەمکارە دەگەڕێتەوە. بەداخەوە مرۆڤی کوردو بەتایبەتی رۆشنبیرانەکانی تا ئەمڕۆ لەمانای ستەمکاری خۆماڵی‌و کاری کۆڵۆنیست‌و پاراستنی عەرش دەسەڵات‌و سەرۆکەکانیان تێنەگەیشتوون!

مرۆڤی ئێمه پرسیار ناکات، بۆچی ئەم مرۆڤە پرسیار لە ژیانی خۆی یان کۆمەڵایەتی ناکات؟ چونکە مێشک لەڕێگەی ئەو پەروەدەییە کە هەیەتی، پەروەردەیەکی کۆڵۆیانزکراوەو راهینراوە کە قبوڵی بکات، ئەوەش وایکردوە پرسیار نەکات. بۆ نمونە کەس ناپرسێ کێ فوئادی کوشت‌و راستەوخۆش بڕوا دەکات کە ئەم کوشتنە روداوەو ئەم بڕوایەش مانای وایە مێشکی توانای پرسیارکردنی لەدەستداوەو مێشکی کۆڵۆنیاز کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×