ئه‌مه جارێ (لێ لێ)یه.. هێشتا (لۆ لۆ)ش ماوه!
شێرزاد شێخانی
2019-05-29   1285
كێشه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌وه‌دایه كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دونیا به‌گشتی گۆڕاوه، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی سیاسهتو حوكمداریدا، به‌ڵام ئه‌و تاكو ئێستاش به هه‌مان عه‌قڵییه‌تی ساڵانی شهستو حه‌فتاكان بیر ئه‌كاته‌وه‌و، ناتوانی خۆی له‌و وه‌همه ده‌رباز بكات‌و تۆزێك براگماتیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی روژدا بكات. سیاسه‌تیش وه‌ك هه‌ر بوارێكی تری ژیان هه‌میشه لهگۆڕانكاریدایه، ئه‌گه‌ر حزبێك نه‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵیدا بگونجێنێ، هه‌ڵبه‌ت دوا ئه‌كه‌وێت وشكست ئه‌هێنێ.
كێشه‌ی ئێستای سه‌رانی پارتی له‌وه‌دایه، تاكو ئه‌مڕۆش گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییان پێ ئه‌زم ناكرێ، له‌وه تێناگه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتیش وه‌كو هه‌ر حزبێكی زیندوو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه‌و، نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی گه‌نج شوێنی سه‌ركرده كلاسیكیه‌كانی گرتۆته‌وه، بریاره‌كان زیاتر به‌ده‌ست ئه‌و نه‌وه تازه‌یه‌یه. له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه، سه‌ركردایه‌تی پارتی تاكو ئه‌م لهحزیهش ئه‌م ده‌سته گه‌نجه بریار به‌ده‌سته‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌خائین وخاكفرۆش وه‌سف ئه‌كات، له‌هه‌مو بواره‌كاندا دژایه‌تیان ئه‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی رێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر زۆربه‌ی دۆسیه‌كانی ئه‌مرۆ ..
ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا روویدا سه‌باره‌ت ده‌نگدان به كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌شێكه له‌و كێشه قووڵانه‌ی په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی گه‌یانده لێواری ته‌قیینه‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه تێگه‌یشتنی پارتییه سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی . ئه‌وه‌نده‌ی پارتی له‌هه‌وڵی پاشكۆكردنی به‌شێك له‌سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانی ناو یه‌كێتییه، ئه‌وه‌نده هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ تاقمه گه‌نجه‌كه‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌داوه ، كه ئه‌مرۆ واقیعه‌ن باڵی ده‌سڕۆیشتووی ناو یه‌كێتیین .
ته‌حه‌ددای یه‌كێتی له‌هه‌موو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به وه‌زعی ناوخۆی كوردستان ودژایه‌تیكردنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی پرسه‌كانی به‌غداو ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێئه‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌رله‌ماندا بینیمان ، كاریگه‌ری خراپتریشی به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێ .
ئێستاش تێناگه‌م پارتی بۆچی ناتوانی ئه‌و راستییه ئیستیعاب بكات كه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌كه‌ركوك زۆر له‌وه گه‌وره‌تره هیچ حزبێك بتوانێ ململانێی له‌گه‌ڵدا بكات ، ئه‌م لێكدانه‌وه خراپه‌شی وایكردوه تاكو ئه‌مڕۆش پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێ یه‌كێتی له‌كه‌ركوك وه‌ده‌ربنێ ، ئه‌گینا چ حیكمه‌تێكی تێدایه پارتی تاكو ئێستا رازی نه‌بێت به‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بدرێته یه‌كێتی كه ئه‌مه هه‌م ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هه‌م ئیستحقاقی جه‌ماوه‌ریشه . ته‌نانه‌ت پارتی رازییه كه‌سێكی شۆفینیزمی وه‌كو راكان جبوری له‌م پۆسته‌دا به‌رده‌وام بێت و رۆژ به‌رۆژ دژایه‌تی كوردیش له‌م پارێزگایه‌دا بكاته سیاسه‌تی رۆژانه‌ی خۆی وپێكهاتهكهی .
نزیكه‌ی ساڵێكه پارتی رێگره له‌دانانی كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی به‌غدا ، ئه‌و كه خۆی خوازیاری ئه‌و پۆسته‌ش نیه ، به‌ڵام ته‌نها بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی رازییه كه‌سایه‌تیه‌كی بێلایه‌ن وه‌ریبگری ته‌نها بۆ یه‌كێتی نه‌بێ .
دوو ساڵ زیاتره پارتی و میدیاكانی رۆژ نیه به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به خائین وه‌سف نه‌كه‌ن ، رۆژانه له‌میدیا فه‌رمی وسێبهرهكانیهوه هه‌وڵی ناوزڕاندن و ناشرێنكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌دات ، ده‌یان تۆمه‌تی ناڕه‌واشیان ئه‌داته پاڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رازی نابن ببنه پاشكۆو گوێڕاێه‌ڵی سه‌رانی پارتی .
پارتی ململانێیه‌كی ناڕه‌واو ناهه‌قی دكتۆر به‌رهه‌می كرد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی عیراق ، له‌كاتێكدا كوتله عه‌ره‌به‌كانی عیراق به‌گشتی ده‌نگیان پێدا وههڵیانبژارد ، پارتی نه‌ك هه‌ر ده‌نگی نه‌دایه ، به‌ڵكو راشیانگه‌یاند كه به‌سه‌رۆكی خۆیانی نازانن و ته‌نانه‌ت ناشهێلن قاچ بخاته هه‌ولێره‌وه . ئێستا یه‌كێتیش مافی خۆیه‌تی بڵێ ، منیش نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی خۆمی نازانم ، ئه‌ویش مافی ئه‌وه‌ی نیه قاچ بنێته سلێمانییه‌وه .
ئه‌مانه به‌گشتی هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پارتی وسیاسه‌ته تاكڕه‌وییه‌كانی ، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان روویدا ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه بۆ هه‌ڵویستی زۆر تووندتر به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كانی پارتی ، به‌دووری نازانم ئه‌گه‌ر پارتی خێرا به‌خۆ نه‌كه‌وێ بۆ گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ، هه‌رێم به‌ره‌و دابه‌شبوونێكی خه‌ته‌رناك ئه‌بات . چونكه ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم روویدا ، شیمانه‌ی دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌یه له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش كه هه‌مدیس كاندیده‌كه‌ی پارتییه ، له‌م كاته‌شدا یه‌كێتی به‌ته‌واوی خۆی یهكللا ئه‌كاته‌وه‌و له‌پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا ئه‌كشێته‌وه. ئه‌وسا بژارده‌كان زۆر قوڕستر ئه‌بن .
ئه‌گه‌ر پارتی چاوێك به‌سیاسه‌ته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا نه‌خشێنێته‌وه ، تا حهددیكی زۆر شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له‌ده‌ست ئه‌دات، چونكه له‌پرۆسه‌ی داهاتوی ده‌نگدان به كاندیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره ئه‌بێته‌وه ، به‌مه‌ش هه‌م په‌رله‌مانێكی لاواز‌و هه‌م حكومهتهكهشیان لاوازتر ئه‌بێ . به‌هه‌ردوو پۆسته‌كانه‌وه حوكمڕانی نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر وه‌كو پییشه‌ی خۆی به مه‌غرووری بڕیار بدات و به‌گوێی تووندڕه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بكات و ، هه‌وڵبدات یه‌كێتی له‌ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه به كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رۆكایه‌تی پهرلهمانو حكومه‌ت و ، ره‌فزی شه‌ڕاكه‌تی راستهقیینهش بكات ، بێگومان یه‌كێتیش بژارده‌ی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه كه پێشتریش كاری بۆ كردوه ، ئه‌ویش راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌یه ، ئه‌مه‌ش بژارده قوڕسهكهیه ، چونكه بێگومان یه‌كێتی ناتوانێ ببێته هێزێكی ئۆپۆسزیۆن له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمداو، پارتیش ببێته حزبی سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدار .
سروشتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ، یان ئه‌بێ شه‌راكه‌تی راسته‌قیینه به‌رجه‌سته بێت وه‌كو ساڵانی پێشتر ، یاخود دوو ئیداره‌یی .
بژارده‌ی سێیه‌م بوونی نیه و نابێ ..
................................
پەندێکی ئینگلیزی هەیە ئەڵێت: شکست بێ باوکە. هیچ کەسێک هیوای بۆ ناخوازێت. بۆیە, مێژوو هەمیشە لە کۆتاییەکەیەوە ئەنوسرێـتەوە. مێژوو ناڵێت نیکسۆن زیاتر لە هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا باڵی کێشابووە ناو سیاسەتی دەرەوەدا, بەڵکو بە سووکایەتیەوە ناچارکرا کە دەست لەکار بکێشێتەوە بەهۆی درۆکردنیەوە. مێژوو ناڵێت هتلەرگەشەی خستە ئەڵمانیاوە, بەڵکو لە پەناگەیەکدا خۆی کوشت هەر لەدوای شکستەکەی بەرلین. خەڵک ناڵێن- یان نازانن- جەنەراڵ ئۆگستۆ بینوشێ گەشەی خستە وڵاتی شیلیەوە و بەڵکو بە هەڵهاتوویی لە دەست دادگا مرد. ئەوە واز لە ناپلیۆن بێـنە کە سەرکەوتنی گەورەی جەنگ و شەر و ئیمپراتۆریەتی بەدەستهێناوە, بەڵام دواجار لە دوورخراوەیدا لە دووروڵات مرد.
نەگبەت ئەوەیە ئەدۆڕێت. شکست سڕەوەیەکی تونوتیژ و زۆر بێ رەحمە. شای ئێران کە بە پشتویانی ئەمەریکا هاتە سەر حوکم بەڵام کە ڕای‌کرد نە ئەمەریکا و نە هیچ شوێنێک جگە لە میسر کەس وەری نەکرت و نەخۆشخانەیەکیش وەک نەخۆشیش وەری نەگرت. خرۆشۆف و ستالیم دوو بەهێزترین پیاوی یەکێتی سۆڤیەت کە ئەوروپا و ئەمەریکاش لەو رۆژگارەدا لە ژێر پێیان ئەلەرزی. کاتێک هاوەلەکانی خۆیان لە شەوێکی هەوراوی تاریک‌دا لە دەسەڵات دایانگرتن, ئیتر کەس ناونیشانی ماڵەکانیشیانی نەزانین. کەسی تریش وەک ستالین وای لێهات تەنانەت ناوهێنانیشیان قەدەغە کراو, یان لەگەڵ ناوەکەیاندا پاشگری " پێشوو" یان "کۆچکردوو" لکا بە ناوەکانیانەوە.
مێژوو دیاردەیەکی هێواش و دوورودرێژ دێتە بەرچاو. ساڵانێک یان دەیەکێک یان سەدەیەکە. بەڵام کاتێک کار ئەگاتە کورتکردنەوە, واوەیلا بۆ ئەوانەی کۆتاییەکانیان ناشرین و خراپ بوون.
وەک زۆرێک لە خەڵکی تر, دەستم دایە خوێندنەوەی ژیانی مۆسۆلینی دیکتاتۆری ئیتالی لە کۆتاییەکەیەوە. پیاوێک ئیتالیا ئەکات بە ژێر باڵی شەڕوشۆرەوە, ئەیدۆڕێنێت, هەوڵی هەڵهاتن ئەدات هەروەک سەربازێکی ترسنۆک, شیوعیەکان ئەیدۆزنەوە و ئەیگرن و دادبینی ئەکەن و خۆی و عەشیقەکەشی ئیعدام ئەکەن و لە بەنزینخانەیەکدا سەرەو خوارهەڵیان ئەواسن. هاولاتیان ئەهاتنە سەریان تف و سووکایەتیان پێکردن.
عیدی ئەمین بە ستەمکارترین سەرۆکی ئەفەریقا دانرا لە مێژوودا کە دەستی لە خوێنی سەدان هەزار ئەفەریقی دا هەیە کە مایەی شەری خوێناوی تایەفەگەری بوو. عیدی ئەمین سەرۆکی ئوگەندا, هەرچی ناو و نازناوی فشە و درۆ هەبوو بەخۆیەوە نابوو, خاوەن شکۆ و سەرۆکی هتاهەتایی, مارشاڵ و حاجی و دکتۆر , ششکتپێهێنەری ئیمپراتۆریەتی بەریتانی, هتد ئەم هەموو نازناوەی بە دووردودرێژی خستبووە پێش ناوەکەی خۆیەوە: فەخامەتی سەرۆک موشیرحاجی دکتۆر عیدی ئەمین ئەمە ناوەکەی بوو. بەڵام نەفیکرا و لە دوور ولات لە سەعودیە مرد
رووخان و شکستی سەدام حوسەین لە عێڕاقی پر شەروشۆردا و خۆشاردنەوە و دۆزینەوە و لە سێدارەدانی خۆیی و تاقمەکەی و تەنانەت کوڕەکانیشی تەنها راستی مێژوون کە هەرکەس بیەوێت لە مێژوودا لەبارەی چارەنووس و پێگەی سەدام حوسەین بزانێـت. هەرچی خستیە پاڵ خۆی لە ئازایەتی و پاڵەوانی ئوممەی عەرەبی و موهیب الرکن سەرۆکی ئەندوومەنی سەرکردایەتی شۆرش و ئەمینی گشتی حزبی بەعس و سەرۆک وەزیران و سورۆکی کۆمار و دکتۆرای فەخری و تورەهاتی تری بێ بایەخ و هیچ و پووچ, ئەو شتانە هەموو بیرچوونەوەوە.
کەوتنی سەرۆکە عەرەبیەکانی باکووری ئەفەریقا بە دوای یەکا, خۆی بۆ خۆی باسێکە کە وەک داشی دامەی ریزکراو یەک ئەو تری خست بە لادا. زووتر سادات کە لە نمایشی سەربازی وڵاتەکەیدا دەستڕێژی گولەی لێکراو کوژرا. موبارەک نەخۆشخانەیەکی جێ نەهێشت لە میسردا کە خۆی تیا چارەسەر بکرێت. قەزافی رای‌کرد و لە لاڕێەکدا هاولاتیەکی سادەی شرۆڵە رقی خۆی تیا خاڵی کردەوە. بن عەلیش بە ناچاری ملی شۆرپێکرا و دەسەلاتی رادەستکرد. لەو لاشەوە کوژرانی عەلی عەبدوڵا سالح بە دەستی حوپیەکان لە دوای سی ساڵ دیکتاتۆری لە دەسەڵاتدا.
ئەمە مێژووە کە هەرچەند لاپەڕەی لێ وەبگیرێت بۆ نووسینەوەی ژیان و بەسەرهات و حوکمڕانی هەر یەک لەو سەرکردە خوێنڕیژ و ستەمکارانە , رەنگە هەر وەک کفن و گۆرەکانیان – ئەگەر هەبن- تەنها لاپەڕیەک یان دوو تەرخان بێـت بۆ دوا دیمەنی کۆتاییپێهێنان و زەلیلی و ناشرینی و ستەمکاریان بۆ تا ئەبەد.
مێژوو لە کۆتاییەکانیەوە ئەنوسرێتەوە و ئەخوێنرێتەوە.
------------
کرۆکی ئەم کورتە نووسینە لە (لا یغیّر عادته... التاریخ ) لە لایەن سمیر عگااللە سەرچاوە ئەگرێـت کە لە رۆژنامەی ( الشرق الاوسگ ی رۆژی سێشەمە ٢٨/٥/٢٠١٩) .
د. ڕزگار ئاغا
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی