كاولكاریی كوردستان!
شێرزاد شێخانی
2020-01-24   1833
محمد ماغوتی نه‌مر ده‌ڵێ : من وه‌كو ئه‌و به‌ندكراوه‌م كه بیست ساڵ ژوره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵكۆڵی بۆ ئه‌وه‌ی را بكات، دوایی بۆی ده‌ركه‌وت كه رێگاكه‌ی ئه‌چێته‌وه سه‌ر زیندانێكی تر..
سه‌رده‌مانێك:
كاره‌بامان هه‌بوو .
ئاوی خواردنه‌وه‌مان هه‌بوو .
مووچه‌ی مانگانه‌مان هه‌بوو .
ئازووقه‌ی بایه‌عمان هه‌بوو .
پاسی هاتۆچۆمان هه‌بوو .
دامه‌زراندن بۆ گه‌نج وپییرانمان هه‌بوو .
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌یبه‌تیان هه‌بوو .
كۆمه‌ڵگه ئه‌خلاقی به‌رزو به‌رێزی هه‌بوو .
كاربه‌ده‌ستی حكومه‌ت ترسی له‌محاسه‌به هه‌بوو .
گه‌نده‌ڵی ودزی و به‌رتیلخواردن نه‌بوو .
بازرگانی به دین وسیاسه‌ت نه‌بوو .
تاجیری قاچاخچی و قۆڵبڕ نه‌بوو .
دكتۆری شه‌ریكی ده‌رمانخانه نه‌بوو .
مقاولی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نه‌بوو .
هه‌موو شتێكمان هه‌بوو ، ته‌نها ئازادیمان نه‌بوو
له‌پێناو ئازادی‌دا ، راپه‌ڕێن .
***
به‌رهه‌می راپه‌ڕین :
- كوردایه‌تیمان گۆڕی به‌حزبایه‌تی .
- شه‌ڕی ئاڵامان گۆڕی به‌شه‌ڕه په‌ڕۆی حزبان .
- سیاسیه‌كانمان كرده بازرگان .
- دائیره‌ی ئه‌منمان گۆڕی به ده‌زگای ئاسایش .
- زیندانی ئه‌بو غرێبمان گۆڕی به زیندانی ئاكرێ .
- كاره‌بامان گۆڕی به موه‌لیده‌ی ئه‌هلی .
- مووچه‌ی مانگانه‌مان كرده سێ مانگ جارێك .
- خه‌سته‌خانه‌ی حكومیمان گۆڕی به كلینیكی ئه‌هلی .
- ده‌رمانی ئه‌سڵمان گۆڕی به ئێكسپایه‌ر .
- جگه‌ره‌مان گۆڕی به حه‌شیشه‌و تلیاكی كریستال .
- عه‌داله‌تمان كرده خوێنمژی .
- ویژدانمان گۆڕی به دینار‌و دۆلار .
- ئه‌خلاقمان گۆڕی به به به‌ره‌ڵڵایی .
- كوردستانی ئازادمان كرده زیندانێكی تاریكستان .
ئیدی .. بژی ئازادی !