بەشداریمان لە یەکەم کۆنگرەی پاسۆک

محمد ئەمین پێنجوێنی
  2019-12-24     1183
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن -٢٦
(بەشداریمان لە یەکەم کۆنگرەی پاسۆک)
من لەگەل برای بەڕێز( عەبدوڵڵائاگرین) دۆستایەتیمان بەھێز بوو، زیاتریش لە ڕێگەی کۆڕو کۆبوونەوە ئەدەبیەکاندا بوو. گەیشتبووە رادەیەک متمانەمان بە یەکتری دەکرد. ئەو بە شیعرە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییەکانی من و بەو چالاکییە کوللتووری و رۆشنبیرییانەی کە لە چوارچێوەی کاری (بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و جەماوەری) لە سلێمانی ئەنجاممان دەداو دەچوونە خزمەت هزری نەتەوەیی و برەدان بە سیاسەتی کوردایەتی، سەرسام بوو ....!

بۆ نموونە: یاد کردنەوەی شاعیرە گەورەکانی کورد وەکو قانع، موفتی پێنجوێنی ، بێکەس و گۆران.....ھتد
خۆ یاد کردنەوەی ٢٠٠ ساڵەی بنیات نانی شاری( سلێمانی) لەوکاتەدا و ئەو ھەموو سیمنیار و وتارانەی کە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو، ھەموویشی باسی مێژوو و خەباتی کورد بوون و بە چالاکیی نموونەیی دەخوێندرانەوە. ئەمانە بە ئەرک و ماندبوونی چەند ڕووناکبیرێکی لاوی ئەو سەردەمە بوو،حەزەکەم ناوی ھەندێکیان بھێنم وەکو (ئازاد عەبدولواحید ، شەھاب )عوسمان، شەھید دڵشاد مەریوانی، سلاح محمد عوسمان شەیدا و ئومێد ئاشنا ئەمانەم هەر بۆ یاد کردنەوە نووسی. 

نزیکیم لەگەل (عەبدوڵلا ئاگرین) گەیشتە ڕادەیەک، متمانەی ئەوە دروست بوو باسی سیاسەت و ھەڵگیرسانەوەی شۆرش و کاریو چالاکیی شۆرشگێری بکەین. ئەوەی لە لای من درکاند کە ئەو پەیوەندی لەگەڵ شاخ ھەیە و دوای ھەندێ ھاریکاری لەمنیش کرد، منیش ئەوەی پێم کرا دەستم لێ نەگێڕاوە. ڕۆژێک گوتی: کۆبوونەوەیەکم ڕێک خستووە حەزئەکەم تۆیش بەشداریمان بکەیت، چوینە ماڵی مامۆستا (ئەحمەد ھەردی) بەشداربووەکان بریتی بوون لە ( ئەحمەد ھەردی، دکتۆر ئیحسان فوئاد، عەبدوڵڵا ئاگرین و بەندە)ە.

لەوێ ھەموو پەسنی ئەو چالاکییە کلتوورییانەی ئێمەیان دا .پێکھاتین لەسەر ئەوەی کە ھەتا پێمان دەکرێت ئاراستەی ئەم چالاکییانە بەرەو خزمەتی بیری کوردپەروەری بەرین. بە ئاراستەیەکدا بیبەین ورەی ڕووخاوی خەڵک بەرز بکاتەوە ولایەنە نیشتمانپەروەرییەکەی بەرەو پێشەوە ببەین و ئاگالیکبوونێک لە نێوانماندا ھەبێت.

لە دووای ڕاپەڕین من ماڵم لە ھەولێر بوو، (عەبدوڵڵا ئاگرین)یش بووبوو بە ئەندامی (بەرەی کوردستانی یەکگرتوو).پێوەندی و دۆستایەتیمان ھەر بەر دەوام بوو، لە ڕێگەی ئەوەوە وە ناسیاویم لەگەل (مولازم کەریم سەلام)ا وەھەندێ کەسایەتی تری (پاسۆک) دا پەیدا کرد، ڕۆژێک (عەبدوڵڵا ئاگرین) گوتی: ئەمشەو لەگەڵ ھاوبیرەکانم میوانی تۆ دەبین. ئەوەش لەکاتی (قات و قڕی)یەکەدا بوو،نە ئاو ھەبوو نە کارەبا ھەبوو نەنان ھەبوو نە پارە ھەبوو .

منیش لە لای خۆمەوە ( بەدران ئەحمەد حەبیب)، کە دۆستایەتی و برادەرایەیتمان خۆش بوو،ئاگەدار کردەوە بێت بۆ ماڵی ئێمەو بەشداری دانیشتنەکەمان ببێت. میوانەکان بریتی بوون لە:(عەبدوڵڵا ئاگرین،مولازم سەید کەریم و مژدە یان مولازم شوان) بوو. من و بەدران لەگەڵیاندا کەوتینە کەوتینە گفتوگۆ و شرۆڤە کردنی سیاسەتی ڕۆژ. گوتیان: کۆنگرەمان ھەیە و حەزدەکەین ئێوەش تێیدا بەشدار ببن. خۆیان ھەندێک ئامادەکاریان بۆ کۆنگرە کردبوو .ئێمەیش لە نەخشەی بەڕێەوبەردنی کۆنگرەکەدا ھەندێ بۆحچوو نو پێشنیارمان خستە بەردەمیان، ئەوانیش بە دڵخۆشییەوە لێیان وەرگرتین.

.لە ٧ ئەیلولی ١٩٩١دا لە (قەلاچوالان) کۆنگرەی یەکەمی پاسۆک دەستی پێکرد . کۆنگرەکە ٣ ڕۆژی خایاند، بە ڕێکو پێکی بەڕێوە دەچوو. لەوێ ھەندێ کەسایەتی نەتەوەییم ناسی وەکو (سەعەی گەوھەر)، من دەموچاوی خۆمم داپۆشی بو، لەبەر ھەندێ ھۆی تایبەت بە خۆم نەمدەویست ھەموو ئەندامانی کۆنگرە بمناسن. لە کاتی پشوودا لەگەل بەدران دەچووینە ژووری تایبەتی. لە رۆژی دووەمی کۆنگرەدا مولازم کەریم و عەبدوڵڵا ئاگرین وا بزانم مژدەشیان لەگەڵدا بوو، ھاتن بۆ لامان و داوایان لێ کردین کاری ڕێکخستنیان لەگەڵدا بکەین. بە منیان گوت: تۆ ئەگەر بتەوێ دەتکەین بە ئەندامی سەرکردایەتی .

ئێمەش گوتمان زۆر سوپاستان دەکەین، وەکو میوان ھاتووین، دەمانەوێ وەکو میوان بگەڕیێنەوە، بەڵام ھەرکارێکی ڕۆشنبیریتان ھەبێت ئێمە ئامادەین. مولازم کەریم ڕووی کردە من گوتی: ئاخر من لەوتارەکەمدا باسی تۆم کردووە و گوتوومە( ھاوبیرێکمان لە کاتی حوکمی دیکتاتۆردا لەناو شار، گەلێک کاری گرنگی بۆ کردووین، یارمەتی شۆرشی داوە، دەمانەوێت بکەینە ئەندامی سەرکردایەتی) کەس ناڕازی نەبوو، مبەسیشتم تۆ بووە، ھەموو دەنگیان بۆ داویت. منیش وتم زۆر سوپاستان دەکەم یەکەم بۆ ئەوەی بانگهێشتتان کردووین بۆ کۆنگرەکەتان ،دووەم بۆ ئەو متمانەیە کە کارتان لەگەڵدا بکەم. بەڵام باوەڕ بکە من تەمەنی حیزبایەتیم نەماوە.

(عەبدوڵڵا ئاگرین) بۆ نوکتە ھەموو جارێک دەیگوت پێمان ئەڵێن ھەموویان بە یەک مەنجەڵ یاپراخ تێر دەخۆن و لێیان دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوە ٣ ڕۆژە، ڕۆژی ٤ ئاژەڵ سەر دەبرین، بەشمان ناکات.منیش دەمگووت خوا بەرەکەتی تێ کات.

ڕێگەیان بە من و ( بەدران)دا ، لە کۆنگرەکەیاندا وتار پێشکەش بکەین. من گوتم( پێویستە ئەم حیزبە ھەندێ گۆرانکاری لە فەلسەفە و ھزری خۆیدا بکات و سیاسەتی خۆی بەرەو کرانەوە ببات، بۆ ئەوەی لەم قاوغە تەسکەی ئێستەی دەربچێت و مەودای ڕێکخستنەکانی فراوان بکات. ناوەکەشی بگۆڕێ بۆ پارتی دیمۆکراتی سەربەخۆی کوردستان یان پارتی سۆسیالیستی دیمۆکراتی کوردستان. وتم پێویستە بەرنامە و فەلسەفەی کوردایەتی بێتە ئایدیالی حیزب ئەوسا دەبێتە حیزبێکی کاریگە) . ھەندێ پێیان ناخۆش بوو دەیان گوت وشەی "دیمۆکراتی "ھی مارکسییەکانە.

بەم شێوەیە کۆنگرە تەواو بوو، بۆ ئێمەش ئەزمبوونێکی نوێ بوو. سڵاو بۆ ئەوانەی لە ژیاندا ماون و لە ھەر حیزبێک و لە ھەر جێگەیەکدا ھەن، گیانی ئەوانەیش شاد بێت کە ژیانی خۆیان لە پێناوی کوردستاندا بەخشی.
چەپێک گوڵ و چەپکێک نێرگز بۆ ئێوەی ئازیز، سۆزێکەو پێوەی پێبەندم، لە هەر شوێنێک بتوانم خزمەتی گەل و وڵات بکەم بە دڵسۆزییەوە دەیکەم.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×